
دۆناڵد ترەمپ
SNN-
هەریەک لە وڵاتانی قەتەڕ و میسڕ، ناوەڕۆکی پلانە 20 خاڵییەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە، بە فەرمی رادەستی بزووتنەوەی حەماس کرد.
وەڵامی حەماس
بەپێی زانیارییەکان، سەرۆکوەزیرانی قەتەڕ و بەڕێوەبەری هەواڵگریی گشتیی میسڕ، لەگەڵ ئەندامانی شاندی دانوستانکاری حەماس کۆبوونەتەوە و وردەکاریی پلانەکەیان بۆ روونکردوونەتەوە، ئەندامانی شاندی حەماس لە دوای وەرگرتنی پلانەکە رایانگەیاندووە، “بە نیازپاکییەوە تاوتوێی پلانەکە دەکەن و وەڵامی خۆیان دەبێت”.
پشتیوانیی ئیسرائیل بۆ پلانەکە
پێشتر بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، پشتیوانیی خۆی بۆ پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ دەربڕیبوو، ترەمپیش رایگەیاندبوو، کە پێشبینی دەکات وەڵامێکی ئەرێنی لەلایەن حەماسەوە پێبگات.
پلانەکە چییە؟
بەگوێرەی پلانەکەی ترەمپ، سەرجەم ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی سەر غەززە رادەگیرێن، دوای چەکدانان و دەرکردنی لێبوردنی گشتی، ئەندامانی حـ.ـەمـ.ـاس سەرپشک دەکرێن بە مانەوە یان جێهێشتنی غەززە.
لە بەرامبەر ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان، تەلئەبیبیش 250 زیندانی هەتاهەتایی و 1700 دەستبەسەرکراوی دیکەی فەلەستینی ئازاد دەکات و سوپای ئیسرائیل بەپێی خشتەیەک لە غەززە دەکشێتەوە و ده‌ستبه‌جێ هه‌موو هاوكارییه‌كان ڕه‌وانه‌ی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كرێن و هیچ كه‌سێك ناچار نابێت غه‌ززه به‌جێبهێڵێت و غه‌ززه له‌لایه‌ن حكومه‌تێكی كاتییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
22كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









