هەولێر و بەغدا لەبارەی داهاتی نانەوتی گفتوگۆدەکەن و چارەنووسی مووچەی مانگی 8 یەکلا دەبێتەوە

SNN-
سەرەتاى هەفتەى داهاتوو شاندێکى هەرێمى کوردستان بۆ گفتوگۆ و رێککەوتن لەبارەى بەشى گەنجینەى فیدراڵى لە داهاتى نانەوتى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغداد دەکات، دەرئەنجامى گفتوگۆکان چارەنووسى مووچەى مانگى هەشت یەکلادەکاتەوە.
هەفتەى داهاتوو شاندێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغداد دەکات و لەگەڵ بەرپرسانى حکومەتى عێراق گفتوگۆ لەبارەى داهاتى نانەوتى هەرێمى کوردستان و دیاریکردنى بەشى گەنجینەى فیدراڵى لە داهاتى نەوتى دەکەن.
هەولێر و بەغدا ناکۆکن
بەگوێرەى بەدواداچوونەکان، پێناچێت بۆ مانگى هەشت بەغداد رازى بێت وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان 120 ملیار دینارى وەک داهاتى نانەوتى بۆ بنێرێت، چونکە بەگوێرەى راپۆرتى دیوانى چاودێریی دارایی عێراق داهاتى نانەوتى هەرێمى کوردستان لە 350 ملیار دینار زیاترە، لەبەرئەوە بەغدا داواى 160 بۆ 170 ملیار دینار دەکات.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت زیاتر لە 120 ملیار دینار نەداتە بەغدا
بەڵام حکومەتى هەرێمى کوردستان هەموو هەوڵەکانى بۆ ئەوەیە زیاتر لە 120 ملیار دینار نەداتە بەغدا و دەڵێت، داهاتى نانەوتى لە 300 ملیار دینار کەمترە و تەنیا دەتوانێت 100 بۆ 120 ملیار دینار دینار بداتە بەغداد.
دواى رێککەوتنى سێقۆڵى بۆ هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە 25ـى ئەیلول و دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت لە 27ـى ئەیلول، ئێستا ئاستەنگى سەرەکى لەبەردەم ناردنى مووچە بۆ هەرێمى کوردستان داهاتى نانەوتییە، ئەگەر هەفتەى داهاتوو گفتوگۆکانى هەرێمى کوردستان و حکومەتى عێراق بگەنە ئەنجامێک بۆ دیاریکردنى بەشى گەنجینەى فیدراڵى لە داهاتى نانەوتى، چاوەڕوان دەکرێت گرفت بۆ ناردنى مووچەى مانگى هەشت دروستنەبێت.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









