لە خورماتوو بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە هاووڵاتییەک کوژرا

دیمەنێکی روووداوی تەقەکردن لە هاووڵاتییەک لە خورماتوو
SNN
لە خورماتوو کەسێک کە چەکی پێبووە لە بەردەم دوکانێکی ئاڵوگۆڕی دراودا تەقە لە هاووڵاتییەک دەکات و دەیکوژێت.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 4ی تشرینی یەکەم، لە قەزای خورماتوو، چەکدارێک دەسڕێژی گولـلە لە دوکانێکی ئاڵوگۆڕی دراو دەکات، بەوهۆیەوە کەسێک دەکوژرێت و سێ کەسیش بریندار دەبێت.
بەپێی زانیارییەکان، ڕوداوەکە پەیوەندی بە ڕوداوێکی کوشتنەوە هەبوو، لە ڕابردو کەسێک کوژراوە، ئەمڕۆ برای کوژراوەکە ویستویەتی تۆڵە بکاتەوە، بەڵام کەسێکی بێتاوانی لە ڕووداوەکە کوشتوە و ئەو کەسەی مەبەستی بووە بریندارە.
ئەو کەسەی کە کوژراوە ناوی فواد بەیاتییە و هیچ پەیوەندییەکی بە رووداوەکەوە نییە.
لەبارەی رووداوەکەوە، پۆلیسی کەرکوک رایگەیاندووە، تۆمەتبارێکی هەڵهاتوو کەتەقەی کردووە لە خورماتوو، لەگەڕەکی شۆریجە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

وێنەی فواد بەیاتی ئەو کەسەی بە هەڵە کوژراوە

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









