بەرێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی سلێمانی: ئومێد دەکەین ئەمڕۆ قەدەغەی گەشتەکانی تورکیا کۆتایبێت

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی
SNN-
ئەمرۆ دوایین رۆژی درێژکردنەوەی قەدەغەی گەشتەکانی تورکیایە لەگەڵ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN تاوەکو ئێستا
هیچ نوسراوێک ئاراستەی فرۆکەخانەکە نەکراوە سەبارەت بە درێژکردنەوە یاخود کۆتاییهێنان بە راگرتنی گەشتەکان.
دیار نییە ئەمڕۆ قەدەغەکە تەواو دەبێت یاخودنا
رێباز محەمەد، بەرێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی سلێمانی بە وەکالەت بە SNN-ی راگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ نووسراوێکی فەرمیمان بەدەست نەگەیشتووە، بەڵام ئومێد دەکەین ئەمڕۆ کۆتاجار بێت و قەدەغەکە کۆتایی بێت و گەشتەکان دەستپێبکەنەوە.
توركیا لە 3ـی (نیسان/4)ی 2023ەوە گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە و بهپێچهوانهشهوه ڕاگرتوه، و لەو کاتەشەوە بۆ چەند جارێک قەدەغەی سەر گەشتەکانی فڕۆکەخانەکەی درێژکردووەتەوە و ڕێگە نادات ئەو فڕۆکانەی دەچنە سلێمانی و ئەوانەی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە دەچنە فڕۆکەخانەکانی دیکە، بە ئاسمانی تورکیادا تێبپەڕن.
فرۆکەخانەکە لە چاوەڕوانی هەڵگرتنی گەمارۆکەدایە
کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە SNN-ی راگەیاند: تاوەکو ئێستا هیچمان بەدەست نەگەیشتووە بۆ کردنەوە یان بڕیاری درێژکردنەوەی قەدەغەی گەشتەکان ، بەڵام هیوا هەیە ئەمجارە کۆتایی بێت و خودی قوباد تاڵەبانییش هەوڵی زۆریداوە بۆئەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەگەڵ تورکیا دەستپێبکاتەوە، لەبەر ئەوە ئومید دەکەین گەشتەکان دەستپێبکەنەوە.
لە سەرەتادا وا بڕیار بوو راگرتنی گەشتەکان تاوەکو (3ی تەمموزی 2023) بخایەنێت، رۆژی (18ی حوزەیرانی 2023) )هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی( رایگەیاند، ئەگەر هیچ بارودۆخێکی نەخوازراو نەیەتە پێشەوە مانگی تەمموز، کێشەی داخستنی ئاسمانی تورکیا بە رووی فڕۆکەخانەی سلێمانی چارەسەر دەبێت.
بەڵام دواتر )هەندرێن موفتی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی( ئاماژەی بەوەکرد، لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بە فەرمی ئاگادار کراونەتەوە کە تا سەرەتای ساڵی 2024 راگرتنی گەشتەکانی نێوان تورکیا و فرۆکەخانەی سلێمانی بۆ تورکیا بەردەوام دەبێت، بەڵام تاوەکو ئێستا راگرتنی گەشتەکان بەردەوامە و دەستیپێنەکردووەتەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









