
SNN-
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکومەتی هەرێم ئامادەیە دەستبەجێ داهاتی ناوخۆی مانگەکانی 8 و 9 رابردوو رادەستی حکومەتی فیدراڵی بکات، هاوکات رەخنە لە راوێژەکەی ئەنجوومەنی دەوڵەتی عێراق دەگرێت و بە “نادەستووری” ناوی دەبات.
ئامادەیی بۆ رادەستکردنی داهات
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی کردەوە، “ئێمە ئامادەین دەستبەجێ داهاتی ناوخۆی مانگەکانی هەشت و نۆ بدەینە عێراق.” ئەم لێدوانە وەک ئامادەیی حکومەتی هەرێم دێت بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی بەرامبەر بەغدا لە چوارچێوەی یاسای بودجەدا.”
رەخنە لە راوێژی ئەنجوومەنی دەوڵەت
سەبارەت بەو راوێژەیەی ئەنجوومەنی دەوڵەتی عێراق کە داهاتی نانەوتیی هەرێمی بە بڕێکی دیاریکراو خەمڵاندبوو، ئومێد سەباح رایگەیاند، “راوێژەکەی ئەنجوومەنی دەوڵەت دژ بە دەستوور و یاساکانی عێراقە و داوامانکردووە جێبەجێنەکرێت.”
بانگەواز بۆ دانوستان
ناوبراو ئاشکراشی کرد کە حکومەتی هەرێم داوای لە حکومەتی فیدراڵی کردووە کە گفتوگۆ و دانوستان ئەنجام بدەن بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی هاوبەش لەسەر میکانیزمی هەژمارکردن و رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ. ئومێد سەباح وتی: “داوامان لە عێراق کردووە دانوستان بکەین بۆ ئەوەی لەسەر داهاتی ناوخۆ بگەینە رێککەوتن.”
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









