بافڵ تاڵەبانی تاڵەبانی: یەکێتی یەکگرتووە و لە پێگەیەکی بەهێزدایە

0
445

SNN-

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە میانی بەشداریکردنی لە پانێڵێکی تایبەتدا لە دیداری مێری، تیشکی خستە سەر دۆخی ناوخۆی حزبەکەی و رایگەیاند، یەکێتی یەکگرتووە و لە پێگەیەکی بەهێزدایە.

“هیچ دابەشبوونێک لەناو یەکێتی نییە”

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی لە یەکڕیزیی ناوخۆی حزبەکەی کردەوە و رایگەیاند: “هیچ دابەشبوونێکی ناوخۆیی لەناو یەکێتیدا نییە،” بەمەش وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە کە باس لە بوونی ناکۆکی دەکەن.

“گۆڕانکاریی زۆرمان کردووە”

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەو گۆڕانکاری و چاکسازییانە کرد کە لە ماوەی رابردوودا لەناو حزبەکەیدا کراون و وتی: “توانیومانە گۆڕانکاریی زۆر لەناو یەکێتی بکەین.”

“تیمەکەمان لە حکومەت کاری باشی کردووە”

سەرۆکی یەکێتی ستایشی تیمی حزبەکەی لە حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و رایگەیاند: “تیمی ئێمە لە حکومەت، سەرەڕای ئاستەنگەکان، توانیویانە پرۆژە و کاری باش ئەنجام بدەن و خزمەت بە هاوڵاتیان بکەن.”

“چالاکوانان لە سلێمانی هەست بە پارێزراوی دەکەن”

بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە کە سلێمانی شارێکی ئارامە بۆ دەنگە جیاوازەکان و وتی: “هەموو چالاکوانە سیاسییەکان لە سلێمانی هەست بە پارێزراوی دەکەن،” و ئەمەی بە نیشانەی ئەو ژینگە ئازادەیە دانا کە یەکێتی فەراهەمی کردووە.

“یەکێتی لە پێگەیەکی بەهێزدایە”

لە کۆتایی قسەکانیدا، سەرۆکی یەکێتی دڵنیایی دا لەبارەی پێگەی سیاسیی حزبەکەی و رایگەیاند: “یەکێتی لە پێگەیەکی بەهێزدایە و رۆڵی کاریگەری خۆی لە گۆڕەپانەکەدا دەبینێت.”

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this