زۆرترین سەرپێچی بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەولێر تۆماركراوە، لە سلێمانیش تەنها نەوەی نوێ سزادراوە

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڵاوكراونەتەوە، تا ئێستا هیچ سكاڵایەك بەرامبەر بە بەربژێروكانی یەكێتی تۆمارنەكراوە، هاوكات زۆر ترین سەرپێچی لە هەولێر بووە و لە سلێمانیش تەنها نەوەی نوێ بە دوو ملیۆن دینار سزادراوە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە جمانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی داون ئەوەخراوەتەڕوو، لەماوەی یەك هەفتەی ڕابردووی دەستكردن بە بانگەشەی هەڵبژاردن، لە سنووری پارێزگای سلێمانی تەنها یەك سكاڵا تۆماركراوە كە تایبەت بووە بە سەرپێچی كاندیدەكانی نەوەی نوێ بە دانانی پۆستەرەكانیان لە شوێنی قەدەغەكراو، بۆ ئەوەش بە بڕی دوو ملیۆن دینار نەوەی نوێ سزادراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە سنووری پارێزگای هەولێر زۆرترین سەرپێچی بانگەشەی هەڵبژاردن تۆماركراوە كە ژمارەی سەرپێچییەكان گەیشتووەتە 20 سەرپێچی، لەو چوارەیەش 15 سەرپێچییان دوای ئاگاداركردنەوەیان فلێكسەكانیان لەشوێنی ڕێگە پێنەدراو لابردووە، بەلام پێنج سكاڵایان سزادراون.
هەر بە گوێرەی ئامارەكان، تا ئێستا هیچ بەربژێرێكی یەكێتی بەهۆی ئەنجامدانی سەرپێچی لە یاساكانی كۆمیسیۆن بە دانانی وێنە و فلێكس سكالایان لەسەر تۆمار نەكراوە و هیچ بەربژێرێك سزا نەكراوە، هاوكات تیمەكانی كۆمیسیۆن تا كۆتایی هاتنی وادەی بانگەشە بەردەوام دەبن لە چاودێریكردنی شێوازی بانگەشەی بەربژێرەكان ئەگەر پێچەوانەی رێنماییەكانی كۆمیسیۆن كاربكەن سزا دەدەرێن و هەندێك سزاش دەگاتە ئاستی دورخستنەوە لە بەربژێربوون.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









