بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پرسی مووچە و رێککەوتنی نەوتی دەچێتە بەغدا

SNN-
بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 11-10-2025، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ژمارەیەک بەرپرسی باڵا کۆببێتەوە، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی مووچە و جێبەجێکردنی رێککەوتنی نەوتی.
سەردانێکی گرنگ بۆ بەغدا
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەگاتە بەغدا و راستەوخۆ لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کۆمەڵێک پرسی گرنگی نێوان هەولێر و بەغدا.
چاودێریکردنی رێککەوتنی نەوتی
بەپێی زانیارییەکان، ئامانجێکی سەرەکیی سەردانەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، کە بە ئەندازیاری رێککەوتنی نەوتیی نێوان هەولێر و بەغدا دادەنرێت، بریتییە لە چاودێریکردنی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە و لابردنی سەرجەم ئاستەنگەکان لە بەردەمیدا، بە ئامانجی زیاتر لێک نزیککردنەوەی هەردوو حکومەت.
داواکاریی سەرەکی؛ ناردنی مووچە
هەر بەپێی زانیارییەکان، سەرۆکی یەکێتی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سودانی، داوای ناردنی بەپەلەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات. هەروەها داوا دەکات کە پرۆسەی دابەشکردنی مووچە رێکبخرێتەوە، بە جۆرێک کە مووچەخۆرانی هەرێم و عێراق پێکەوە و لە یەک کاتدا مووچەکانیان وەربگرن.
کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی دیکە
جگە لە سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیارە لەم سەردانەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی چاوی بە ژمارەیەک بەرپرسی باڵای حیزبی و حکومیی دیکە لە بەغدا بکەوێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









