شه‌ش مانگه بەهۆی كه‌وتنى تاوهرێكەوە كاره‌باى چه‌ندین ناوچه پچڕاوە

SNN-سیروان حه‌سه‌ن
به‌هۆى كه‌وتنى تاوهرێكى كاره‌باوه گرفتى كاره‌با بۆ چوار ناحیه و ده‌یان گوندى سنوورى گه‌رمیان دروست بووه و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ده‌ڵێت ئه‌و تاوه‌ره شه‌ش مانگه به‌هۆى كاركردن له رێگاى كه‌لار سلێمانى كه‌وتووه و كۆمپانیا ده‌یه‌وێت به تاوه‌رى كۆن گرفته‌كه چاره‌سه‌ر بكات و ئێمه‌ش ڕازیى نین.
حازم كه‌ریم به‌رێوه‌به‌رى كاره‌باى گه‌رمیان به SNNی راگه‌یاند: “ماوه‌ى شه‌ش مانگه تاوهرێكى كاره‌با له نێوان كه‌لار بۆ ده‌ربه‌ندیخان و له نزیك پردى دێوانه هه‌ره‌سى هێناوه و كه‌وتووه و هۆكاره‌كه‌شى كاركردنه له رێگاى جوتسایدى نێوان كه‌لار بۆ ده‌ربه‌ندیخان كه كۆمپانیا ده‌وروبه‌رى تاوه‌ره‌كه‌ى هه‌ڵكۆڵیوه”.
وتیشى: “چه‌ندینجار داوامان له ئیداره‌ى گه‌رمیان و كۆمپانیاكه كردووه ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكرێت و ئیداره‌ى گه‌رمیان داواى له رێگاوبانى گه‌رمیان كردووه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و گرفته بكه‌ن، به‌ڵام ماوه‌ى شه‌ش مانگه ده‌ستى ده‌ستییان پێده‌كرێت و گرفته‌كه وه‌كو خۆى ماوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش سكاڵایان له‌سه‌ر كۆمپانیاى جێبه‌جێكارى پڕۆژه‌كه تۆماركردووه”.
حازم كه‌ریم راشیگه‌یاند، كۆمپانیاكه ده‌یه‌وێت به تاوه‌ره كۆنه‌كان گرفته‌كه چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌مه‌ش ناكرێت چونكه ئه‌و تاوه‌ره كه به‌ر ڕێگاكه‌ش ده‌كه‌وێت پێویسته تاوه‌رى دیكه‌ى بۆ دابنرێت و ڕێڕه‌وه‌كه‌ى بگۆڕدرێت و ئه‌وكات كاره‌باكه بگوازرێته‌وه، به‌ڵام به‌مشێوه‌یه‌ى ئه‌وان تاوه‌ره كۆنه‌كان لاببرێن و دیسان دابنرێنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر چه‌ندین ناوچه و گوندى سنووره‌كه بێ كاره‌با ده‌بن.
به‌رێوه‌به‌رى كاره‌باى گه‌رمیان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه‌وتنى ئه‌و تاوه‌ره بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى گرفت بۆ كاره‌باى ناوچه‌كانى باوه‌نوور، به‌مۆ، مه‌یدان، شێخ ته‌ویل و چه‌ندین لادێ دروستببێت چونكه له كاتى هه‌ر ڕه‌شه‌باو و گرفتێكى دیكه‌ى كه‌شوهه‌وا ناچار ده‌بن كاره‌با بكوژێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى شۆرتى گه‌وره ڕوونه‌دات.
كه‌ریم عه‌لى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به snnى راگه‌یاند؛ به دواداچوونیان بۆ ئه‌و گرفته كردووه و كه‌وتنى تاوه‌ره‌كه مه‌ترسیداره و به‌شێوه‌یه‌كه ئه‌و كاره‌بایه كه هێڵى سه‌ره‌كى و 33 كه‌ی ڤییه له‌سه‌ر شەقام كه‌وتووه كۆمپانیاى جێبه‌جێكار بۆ باشكردنه‌وه‌ى تاوه‌ره‌كه ده‌بێت ڕێڕه‌وه‌كه‌ى بگۆڕیت و پێنج تاوه‌رى دیكه‌ى بۆ زیاد بكات.
وتیشى: “كۆمپانیا داواى كردووه به تاوه‌ره كۆنه‌كان چاكى بكاته‌وه، به‌ڵام كاره‌باى گه‌رمیان ره‌زامه‌ند نییه بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م گرفته و بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوو له وه‌زاره‌تى كاره‌باوه لیژنه‌یه‌ك سه‌ردانى ناوچه‌كه بكه‌ن هه‌ر بڕیارێك ئه‌و لیژنه‌یه بیدات كۆمپانیا و كاره‌باى گه‌رمیانیش ده‌بێت پێوه‌ى پابه‌ندبن”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









