
SNN
لە عێراق بەشەخۆراکی مانگانەی ئەو کەسانە دەبڕدرێت کە موچەکانیان لە ملیۆنێک و 500 هەزار دینارە زیاترە، و وەزیری بازرگانییش دەڵێت” بڕیارەکە هاوکارە بۆ باشترکردنی کوالێتی ئەو خۆراکانەی دابەشدەکرێن”.
ئەسیر غەریری، وەزیری بازرگانی عێراق، بە میدیا عێراقییەکانی ڕایگەیاندووە، لە عێراق بەشەخۆراکی مانگانەی کەسانێک دەبڕدرێت، و بڕیاری ڕاگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە مووچەیان زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار دیناری عێراقییە.
وەزیری بازرگانی عێراق ڕوونیشیکردۆتەوە، دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە بەردەوام دەبێت بەسەر ئەو کەسانەی داهاتیان کەمە، ئەمەش مافی خۆیانە و وا دەکات بەشەخۆراک لەڕووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە باشتر ببێت.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، پێشتر ڕاگرتنەکە بۆ ئەوکەسانەبوو کە مووچەکانیان دوو ملیۆن و زیاتربوە بەهۆی گۆڕانکاری لە بەهای دراوی عێراقیی، بەڵام ئێستا جارێکیتر دەگەڕێنینەوە بۆ ملیۆن و نیوەکەی پێشوو.
وەزیری بازرگانی عێراق وتیشی، دەبێت هەندێک مووچەخۆری وەک ئەفسەری باڵا، بازرگان، وەبەرهێنەران و خاوەن کۆمپانیاکان، کە هیچ پاساوێکیان نییە بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراک بەشە خۆراکیان نەمێنێت چونکە بۆ هەژاران دانراوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









