
نەوتی سپی
SNN-
ئەمڕۆ لە شارەدێی سیروان و شارۆچکەی ڕانیە، نەوتی سپی ماڵان دابەش دەکرێت کە هەر بەرمیلێکی بە 104 هەزار دینارە.
قایمقامیەتی قەزای ڕانیە بڵاویکردەوە، “پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوام دەبێت پێویستە هاووڵاتیان سەردانی بریکارەکانی خۆیان بکەن بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە کارتی وەرگرتنی نەوت، چونکە هەر هاووڵاتییەک کارتی نەوتی بەسەرچووبێت ئامێرەکە ناتوانێت قبوڵی بکات و پێویستە سەردانی دارایی ڕانیە بکات بۆ ئەوەی بەزووترین کات کارتەکانیان بۆ کارا بکرێت.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، “بڕیاری لیژنەی سوتەمەنیمان وایە پرۆسەی دابەشکردن لە گەڕەکی (ڕۆژستی، بیتوێن ستی، ڕانیەی نوێ، دابان، تیتۆکە، ماردین کۆدۆ ئازادی داستان کارۆخ شارەوانی ) دەست پێبکات کە بڕی (40) تانکەر پێشنیوەڕۆ لەلایەن لیژنەی سوتەمەنی دابەشی گەرەکەکانی ناو ڕانیە دەکرێت.”
هاوکات لیژنەی سووتەمەنی شارەدێی سیروان لە ئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتییانی سنوورەکەی ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە نەوت دابەش دەکرێت.
ڕاشیگەیاندووە، پێداویستیەکانی وەرگرتنی نەوت بریتیە لە کارتی ئەلکترۆنی نەوتی سیروان و بڕی 104 هەزار دینار.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









