تەیف سامی نوسراوی ناردنی مووچەی واژۆکرد، سبەی دابەشدەکرێت

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق | فۆتۆ: Iraq Gov
عەلی حەمە سەعید-SNN
كەمێك پێش ئێستا بڕی پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانكی هەرێم و بڕیارە سبەی دوو شەممە دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بەر لە چەند خولەكێك بڕی پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی هەشت كە بڕەكەی لە نزیكی 960 ملیار دیناردایە خرایە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە ئەگەری زۆرەوە هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی وەزارەكان بڵاو دەكاتەوەو سبەی دوو شەممە دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، دابەشكردنی مووچە هاوشێوەی مانگی ڕابردوو لە چەند ڕۆژێكی كەمدا كۆتایی دێت و تا كۆتایی هەفتە مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت.
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









