دیاریكردنی وادەی یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له پاڵاوتنه‌كانی ئاسیا و مۆندیالی 2022

هەڵبژاردەی عیراق
SNN Sport- حسین کەرکوکی
یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چوار گه‌ڕی ماوه له پاڵاوتنه هاوبەشەکانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە كۆتاییه‌كانی جامی جیهانی 2022 و جامی ئاسیا2023 دیاری کرد، كه وا بریار بوو له ئازار‌و حوزەیرانی رابردوودا بهرێوهچن ، به‌ڵام دواخران به هۆی ئه‌و دۆخه ته‌ندروستییه كه ئێستا جیهان تیایدا تێپه‌ڕده‌بێت به هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كورۆنا.
به پێی واده نوێیه‌كه ، یه‌كه‌م یاری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له به‌رامبه‌ر هۆنگ كونگ له تشرینی یه‌كه‌می 2020 له هۆنگ كونگ ده‌بێت و له 12 تشرینی دووه‌م رووبه‌ڕووی كه‌مبۆدیا ده‌بێته‌وه له عێراق و دوایین یارییه‌كانی له پاڵاوتنه‌كان له به‌رامبه‌ر ئێران ده‌بێت لە رۆژی 17 تشرینی دووه‌م له ئێران ده‌بێت.
به پێی یاسای پاڵاوتنه‌كان دیاریكردنی یاریگا میوانداره‌كانی یارییه‌كان پێش 2 مانگ پێش هه‌ر یارییه‌ك ده‌بێت .
عێراق لە رکابەرییەکانی گروپی سێیەم 5 یاری ئەنجامداوەو 11 خاڵی هەیەو لە پلەی یەکەم دەبینرێت، لەپلەی دووەم هەڵبژاردەی بەحرەین دێت و 9خاڵی هەیە.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









