فوئاد حوسێن: داوا دەکەم مووچەی مانگی 9 تاوتوێبکرێت

0
275

SNN-

هەوڵەکان بۆ ناردنی مووچەی مانگی 9 فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چڕکراونەتەوە و بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ سەرۆکوەزیران کۆببێتەوە.

کۆبوونەوە لەپێناو مووچە

ئەمڕۆ یەکشەممە، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، سەردانی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات و پرسی مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و چارەنووسی مووچەکانی دیکەی ئەمساڵ تاوتوێ دەکەن.

هەوڵێک بۆ خەرجکردنی مووچە پێش هەڵبژاردن

فوئاد حوسێن ڕایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سودانی داوا دەکات کە لە دانیشتنی ڕۆژی سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، پرسی مووچەی مانگی 9 بخرێتە بەر باس و بڕیاری خەرجکردنی بدرێت، بە ئامانجی ئەوەی پارەکە پێش هەڵبژاردن بگاتە دەستی مووچەخۆران.

دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ مووچەکانی داهاتوو

بەپێی زانیارییەکان، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ سەرۆکوەزیران گفتوگۆ لەبارەی چارەنووسی مووچەی هەموو مانگەکانی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات و جەخت لە دۆزینەوەی میکانیزمێکی هاوبەش لەنێوان هەولێر و بەغداد دەکاتەوە، بۆ ئەوەی چیتر هیچ مووچەیەک نەفەوتێت.

مەترسیی فەوتانی دوو مووچە

لە ئێستادا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دوو مانگ لە مووچەخۆرانی دیکەی عێراق دواکەوتوون. ئەگەر دابەشکردنی مووچە بەم شێوازەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەوا مەترسیی فەوتانی دوو مووچەی ئەمساڵیان لەسەرە.

ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە کە بە زووترین کات پابەندییەکانیان جێبەجێ بکەن. هاوکات وەزیرە کوردەکانی لە بەغدا ئەرکدار کردووە کە هەموو هەوڵێک بدەن بۆ ناردنی مووچەی مانگی 9 پێش هەڵبژاردن و ڕێگری لە فەوتانی هەر مووچەیەک بکەن لەمساڵدا.

هەوڵەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی

لە بەرواری 14ـی تەمووزی 2025 دواى کۆبوونەوەى هاوبەشى نێوان پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پیرمام، کۆدەنگیەک هەبووە کە بافڵ جەلال تاڵەبانى سەردانى بەغداد بکات و رێگەچارەیەک بۆ کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغداد بدۆزرێتەوە.بۆ ڕۆژی دواتر بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی بەغدادی کرد و فوئاد حوسێن یاوەری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بوو لە سەردانەکە، بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ محمەد شیاع سوودانی کۆبوونەوە ، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا هاوبۆچوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی بوو لەسەر پرسی مووچە و وتوویەتی: “هەوڵەکان دەخەینەگەڕ چیتر مووچە وەک کێشە تەماشا نەکرێت و بچێتە سەر ڕێڕەوی خۆی.”
سەردانەکەی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بووە هۆکاری لێکتێگەیشتنی نێوان بەغداد و هەولێر . دواتر محمەد شیاع سوودانی ڕاگەیندراوێکی بڵاوکردەوەو و بافڵ جەلال تاڵەبانی بە ” ئەندازیاری رێکەوتنەکە”وەسفکرد.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this