لایەنەکان وەڵامی بارزانی دەدەنەوە: هەڵبژاردن دیزاین نەکراوە

مەسعود بارزانی
SNN
لێدوانێکی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بەوەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران “دیزاینکراوە”، کاردانەوەی توندی لایەنەکانی دیکەی لێکەوتووەتەوە و بەشێکیان بە قسەی “بێ بنەما” و “ترس لە دۆڕان”ـی ناودەبەن.
قسەکەی بارزانی
مەسعود بارزانی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەولێر ڕایگەیاند، “لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا گۆڕانکاری بەسەر کورسییەکاندا نایەت، چونکە پێشوەختە کورسییەکان دەستنیشان کراون”.
یەکگرتوو: دیزاینکردن ئاسان نییە
مستەفا عەبدوڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامی، پێی وایە دیزاینکردنی هەڵبژاردن بەهۆی چاودێریی زۆرەوە ئاسان نییە و دەڵێت: “وا نابینین دیزاینکردن وا ئاسان بێت بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارە، بۆیە ئێمە هیچ بڕیارێکی پێشوەختە نادەین”.
ڕەوتی هەڵوێست: هیچ کورسییەک دیاری نەکراوە
غالب محەمەد، سەرکردە لە ڕەوتی هەڵوێست، بە توندی قسەکانی ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت: “پێموایە مەسعود بارزانی لێی تێکچووە… هیچ کورسییەک بۆ هیچ کەس و لایەنێک دیاری نەکراوە”. هەروەها دەپرسێت: “ئەگەر دیزاین کراوە، ئەم هەموو فشارە چییە لە خەڵک دەکرێت بۆ ئەوەی دەنگیان پێ بدەن؟”.
کۆمەڵ: مەگەر کاک مەسعود خۆی دیزاینەر بێت
ئەحمەد حاجی ڕەشید، بەربژێری دیاری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، بە گاڵتەجاڕییەوە وەڵام دەداتەوە و دەڵێت: “مەگەر کاک مەسعود خۆی دیزاینەری یەکەمی هەڵبژاردنەکە بێت… ئەو قسانە هیچ بنەمایەکیان نییە و ترسی لە دەستدانی بەشێک لە کورسییەکانیان هەیە”. ناوبراو پێی وایە ئەم قسانە تەنها بۆ ساردکردنەوەی خەڵکە لە دەنگدان.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









