
SNN-
وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند کەشتییەک بە بارێک برنجی ئەمریکییەوە گەیشت و بڕیارە لە چوارچێوەی بەشەخۆراکی مانگاندا دابەش بکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، کەشتی (MV WESTERN TOKYO)گەیشتە ئاوە هەرێمییەکان کە 44 هەزار تۆن برنجی ئەمریکی بارکردووە.
لەما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک ڕایگەیاند، تیمی پشکنینی تاقیگەیی لە بەندەری ئوم قەسر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی کۆنترۆڵی جۆری دەستیان بە وەرگرتنی نموونەی بارەکە کردووە، بۆ ئەوەی پشکنینی فیزیکی بکرێت و پاشان بنێردرێن بۆ تاقیگەی ناوەندی بۆ ئەنجامدانی پشکنینی کیمیایی و بایۆلۆژی، بە مەبەستی دڵنیابوون لە گونجاوییان لەگەڵ پێوەرە ستانداردەکان و شیاوبوونیان بۆ بەکارهێنانی مرۆیی.
موسەوی دەشڵێت: پرۆسەی دابەشکردنی برنجەکە بەپێی پلانێکی کۆمپانیاکەیان بەڕێوەدەچێت، بە جۆرێک کە گەیشتنی مادەکە بە هاووڵاتییان لە چوارچێوەی سەبەتەی خۆراکدا بە شێوەیەکی ئاسان و بێ هیچ دواکەوتنێک مسۆگەر بکات.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









