
لۆگۆى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده | فۆتۆ: SNN
SNN
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌و هه‌واڵه ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه باس له‌وه ده‌كات، وه‌زیری په‌روه‌رده ره‌زامه‌ندی نه‌داوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قوتابیخانهیهك به ناوی “ره‌وه‌ند جه‌بار فه‌رمان” بكرێته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
ئەمڕۆ شەممە، 6ی حوزەیران 2020 ، خێزانی خوالێخۆشبوو جەبار فەرمان، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاماژەی بەوەدا کە وەزیری پەروەردەی رەزامەندی نەداوە قوتابخانەیەك بە ناوی خوالێخۆشبوو (رەوەند جەبار فەرمان) ـەوە بکرێته‌وه، بۆ بەرچاوڕونی ئەو خانەوادەیه و هەموولایەك:
1ـ تا ئەمڕۆش هیچ نووسراوێکی فەرمی و نووسراوی نافەرمی و تەنانەت داواکارییەکی نووسراو لەوبارەیەوە نەگەیشتووە نه به وەزیری پەروەردە و نە بەوەزارەتی پەروەردە، تەنها بەتەلەفۆن لە دۆخی کەرەنتینە ئەم بابەتە بە وەزیری پەروەردە گوتراوە، کە ئەو خانەوادەیە دەیانەوێت کارێکی وا بکەن، وەزیری پەروەردەش ئەم بابەتەی رەت نەکردووه‌تەوە و ئاماژەی بەوەداوە، پاش تەواوبوونی دۆخی کەرەنتینە بڕیاری لێبدرێت و لە ئێستادا دەوام هەمووی راگیراوە.
۲ـ بۆ زانیاری هەموو لایەك، دەسەڵاتی ناونانی قوتابخانە لای وەزیری پەروەردە نیە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









