ئەحمەد گەرمیانی: دەرماڵەی 150 هەزار دیناری هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

SNN-
لەژێر فشاری توندی مامۆستایان و هەڕەشەی خۆپیشاندانی سەرتاسەری، وەزارەتی دارایی عێراق لە بڕیاری تانەدان لە یاسای پەروەردە پاشگەز بووەوە و بڕیاری جێبەجێکردنی یاساکەی داو جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستایش دەڵێت: بڕیارەکە مامۆستایانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە .
سەرکەوتنی فشاری مامۆستایان
بڕیاربوو بەیانیی ئەمڕۆ لەسەرجەم شارەکانی عێراق خۆپیشاندان دژی تانەکەی وەزارەتی دارایی ئەنجام بدرێت، بەڵام پێش دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکان و لەژێر فشاردا، وەزارەتی دارایی بە واژۆی “بەڕێوەبەری گشتیی بودجە”، بڕیاریدا بە جێبەجێکردنی کۆی هەمواری یاسای پەروەردە و هەڵوەشاندنەوەی ئەو تانەیەی لە یاساکەیان دابوو.
بڕی دەرماڵە و یاساکە
ڕۆژی 25ـی ئابی ڕابردوو، پەرلەمانی عێراق یاسای پەروەردەی هەموار کردەوە، کە تێیدا بڕی “150 هەزار دینار” دەرماڵە بۆ سەرجەم مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە زیادکراوە.
هۆکاری ناکۆکییەکە
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، وەزارەتی دارایی بە بیانووی “نەبوونی بودجە” تانەی لەو بڕگەیەی یاساکە دابوو کە تایبەت بوو بە زیادکردنی دەرماڵەکە، ئەمەش یەکێتیی مامۆستایانی عێراقی هێنایە سەرخەت و بڕیاری خۆپیشاندانیاندا، دواجار وەزارەت ناچار بە پاشەکشە کرا
ئەحمەد گەرمیانی، جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانیش هەواڵێکی دڵخۆشکەر بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە دەدات و ڕایدەگەیێنێت، بەگوێرەی ڕێنماییەکان ئەو زیادکردنەی بەغداد هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
ئەحمەد گەرمیانی ڕایگەیاند، بەگوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، مووچەی سەرجەم مامۆستایان لە عێراق دابین دەکرێت، بۆیە لەسەر ئەو بنەمایە، زیادکردنی “150 هەزار دینار” وەک دەرماڵە، مامۆستایان و کارمەندانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
مەرجی جێبەجێکردن
دەشڵێت، ئەگەر ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی “مووچە و نەوت”ـەوە وەک خۆی بەردەوام بێت، ئەوا “بەدڵنیاییەوە ئەو پارەیە بۆ هەرێمی کوردستانیش خەرج دەکرێت”.
کەی خەرج دەکرێت؟
بڕیارە خەرجکردنی ئەو دەرماڵە زیادەیەی کە بڕەکەی 150 هەزار دینارە، لەچوارچێوەی “بودجەی ساڵی 2026″ـدا بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانى پەروەردە خەرج بکرێت.
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
44 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
44 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








