
SNN-
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەک لەبارەی پچڕانی کارەبای گەڕەکێکی شاری هەولێر بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، تیمەکانیان خەریکی چارەسەرکردنی کێشەکەن و سوپاسی هاووڵاتییانیش دەکات.
وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، لە 48 کاتژمێری رابردوودا بەهۆی کارەکانی چاکسازی و سازدانەوەی تۆڕی کارەبا، بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکی “فەرمانبەران”ـی شاری هەولێر تووشی پچڕانی کارەبا بوون.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، پێشتر هاووڵاتییانیان ئاگادارکردووەتەوە لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ دابینکردنی کارەبا و کەمکردنەوەی پچڕانەکان، کاری چاکسازی لە گۆڕەڕەکان (موحەویلەکان) و تۆڕی کارەبای نیشتمانیدا دەکەن.
سەبارەت کاتی گەڕانەوەی کارەباش، وەزارەتی کارەبا دڵنیایی دەدات لە ئێستادا تیمەکانی وەزارەت و پڕۆژەی رووناکی کار لەسەر گەڕاندنەوەی کارەبا بۆ دانیشتووانی گەڕەکی فەرمانبەران دەکەن.
وەزارەتی کارەبا داوا لە هاووڵاتییانیش دەکات بەردەوام ئاگاداری نامەی مۆبایلەکانیان بن بۆ ئەوەی زانیارییان لەبارەی کارەکانی چاکسازی لە ناوچەکانیان هەبێت و بۆ هەر پرسیارێکیش دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە 1992ـەوە بکەن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









