
لانەی منداڵانی بی سەرپەرشت
SNN- هه‌وراز ئه‌حمه‌د
له سلێمانى ماڵێك بۆ ئه‌و منداڵانه ته‌رخان كراوه كه دایك و باوكیان خۆیان لێ بێبه‌رى كردوون، زیاتر له 10 منداڵى ساوا كه ته‌مه‌نیان له نێوان یه‌ك ڕۆژ بۆ چوار ساڵدایه له‌و ماڵه‌دان هه‌ریه‌كه‌یان چیرۆكى جیاوازیان هه‌یه و له خانه‌كه‌دا ناویكیان لێ نراوه.
ژیار جه‌لال، به‌ڕێوبه‌رى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانى به snnى راگه‌یاند :”له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كو ئێستا 7 منداڵى ساوا هێنراوه‌ته خانه‌كه‌مان كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانى پۆلسى نه‌وجه‌وانانه‌وه ده‌هێنرێت پاش ئه‌وه‌ى منداڵه‌كه له دایك ده‌بێت و له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه یان له نه‌خۆشخانه به‌جێده‌هێڵرێت یان له شوێنه گشتیه‌كان فڕێ ده‌درێت”.
به‌شێك له‌و منداڵانه‌ى ده‌هێنرێت بۆ ئه‌م خانه‌یه هه‌ندێك خێزان كه منداڵیان نییه داواى ده‌كات و له ڕێگا دادگاوه ئه‌ركى به‌خێوكردنیان ده‌خرێته ئه‌ستۆ به‌وانه ده‌وترێت خێزانى جێگره‌وه.
وتیشى “ئه‌م خانه‌یه یه‌كه‌م شوێنه كه بۆ ئه‌و منداڵانه ته‌رخان كراوه له سه‌ر ئاستى كوردستان كه له شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و راپه‌رینه‌وه منداڵى بۆ ده‌هێنرێت هه‌ریه‌ك له‌و منداڵانه‌ى لێره‌ن چیرۆكى جیاوازیان هه‌یه و له ته‌واوى خانه‌ى بێ سهرپهرشتانیش نزیكه‌ى 60 منداڵمان هه‌یه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 1 ڕۆژ بۆ 16 ساڵدایه”.
له مه‌راسیمێكى تایبه‌تدا خانه‌واده‌ى (جه‌بار فه‌رمان) له شارى سلێمانى خانوویه‌كى به ته‌واوى ستاف و كه‌لوپه‌له‌وه پێشكه‌شى ئه‌و خانه كرد كه ئه‌و منداڵانه‌ى لێ ده‌مێننه‌وه.
سه‌بیحه شێرمحه‌مه‌د، هاوسه‌رى جه‌بار فه‌رمان به snnى راگه‌یاند :”له پاش مردنى كوره‌كه‌م (ڕه‌وه‌ند) هه‌وڵمدا ناوى به زیندووى بهێڵمه‌وه به‌وه‌ى كه شوێنێك یان قوتابخانه‌یه‌ك بكه‌مه‌وه له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆم تاوه‌كو به‌و كاره خێرخوازیه رووحى كوڕه‌كه‌م ئاسوده بێت، له‌سه‌ره‌تادا ویستم قوتابخانه‌یه‌ك بكه‌مه‌وه به‌ڵام وه‌زیرى په‌روه‌رده به‌و ڕ‌ازى نه‌بوو كه ناوى (ڕه‌وه‌ند جه‌بار فه‌رمان) بخرێته سه‌ر قوتابخانه‌كه بۆیه داوام له وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى كرد كه له ڕێگاى كارێكى خێرخوازیه‌وه ناوى كوڕه‌كه‌م به زیندوو بهێڵمه‌وه ئه‌وانیش پێشنیارى ئه‌م ماڵه‌یان بۆ كردم به خۆشحاڵیه‌وه منیش قبوڵم كرد”.
به گریانه‌وه سه‌بیحه خان به ناو ماڵه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕا و سه‌یرى ئه‌و منداڵه بێنازانه‌ى ده‌كرد و له به‌ر خۆیه‌وه ده‌یگوت :”كوڕه‌كه‌م منداڵى نه‌بوو بۆیه ئه‌م منداڵانه وه‌ك منداڵى ڕه‌وه‌نده بۆ من تاوه‌كو توانام هه‌بێت خزمه‌تى ئه‌م ماڵه ده‌كه‌م هه‌ر كارێكم له ده‌ست بێت درێغى ناكه‌م بۆى”.
“له‌و ماڵه‌دا دایهنهكان وه‌كو منداڵى خۆیان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كان ده‌كه‌ن و به‌خێویان ده‌كه‌ن و شه‌وانه دوو دایه‌ن تاوه‌كو به‌یانى ئێشكگریان ده‌كه‌ن”.
هاوكات وه‌زیرى كار كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى به snn ڕایگه‌یاند :” ئه‌مه كارێكى ته‌واو مرۆڤانه‌یه پێشتر شوێنى ئه‌و منداڵانه زۆر خراپ بوو به‌ڵام به كردنه‌وه‌ى ئه‌م شوێنه ته‌واو ئاسوده‌یان بۆ ده‌گڕێته‌وه بۆیه داوا له خێرخوازان ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت كارێكى خه‌یرى ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وا بێن و خێرهكهیان پێشكه‌شى ئه‌و خانانه‌ى سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى بكه‌ن”.
فۆتۆی یانزەهەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایز لە هەڵەبجە
تشرینی دووه‌م 1, 2025بەرهەمهێنانی بنێشتی کوردی
ئه‌یلول 1, 2025
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









