“ئەوەی پارتی كردی دووبارەكردنەوەی ئەنفال و ڕاگواستنی كورد بوو لەبەرژەوەندی بنەماڵەیەك”

عەلی حەمە سەعید-SNN
كاردانەوەكانی تایبەت بە ڕاگواستن و دوورخستنەوەی دانیشتووانی گوندی لاجان لە سنووری پارێزگای هەولێر بەردەوامی هەیە، چالاكوانێكی بواری جینۆساید ئاماژە بەوەدەكات ئەوەی پارتی ئەنجامیدا لە گوندی لاجان، دووبارەكردنەوەی ئەنفال و ڕاگواستن بوو بەدەستی كورد لە بەرژەوەندی بنەماڵەیەك.
كامەران محەمەد، چالاكوانی بواری جینۆساید بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو ڕووداوانەی كە ماوەی سێ ڕۆژە لە سنووری گوندی لاجان بەردەوامی هەیە و دانیشتووانی ئەو گوندە بەزۆر ڕاگوێزران و لەسەرماڵ و خانووی خۆیان دەركرانە دەرەوە، هەمان ئەو دیمەنانەی هێنایەوە پێشچاومان كە ڕژێمی بەعس لە سەدەكانی ڕابردوو دەرحەق بەگەلەكەمان ئەنجامیدابوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی لە گوندی لاجان راگواستنە، هیچ پیناسەیەكی دیكە هەڵناگرێت جگە لەوەی بڵێن ” دووبارەكردنەوەی ڕاگواستن و ئەنفال بوو بەدەستی كورد، بەڵام ئەمجارە لەبەرژەوەندی كۆمپانیایەكی حزبی و خزمەتكردنی بنەماڵەیەك لەناو حزبێكدا”
ئەو چالاكوانەی بواری جینۆساید ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر یاسا سەروەربێت و دانیشتووانی ئەو گوندەی سنوری هەولێر بچنە دادگاكان سكاڵا تۆمار بكەن، ئەوا دەتوانن بە ئاسانی داوای مافی خۆیان بكەن كە دەركردنیانە لە سەرماڵ و حاڵی خۆیان بە بێ ئەوەی هیچ تاوانێكیان ئەنجام دابێت، بەڵام دیارە دادگاكانی ئەو سنوورەش هەمان فەرمانبەرەكانی ئەو حزبە بەڕێوەی دەبەن كە بەم تاوانە هەستاوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









