وادهى خەرجکردنی پارهى كارمهندانى سەر سندوقی دەنگدان ڕادهگهیهنێت

ئامێری دەنگدان
SNN
بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان دەکەوێتە دوای پەسەندکردنی کۆتایی ناوی کاندیدە سەرکەوتووەکان.
حەسەن سەلمان، ڕاوێژکاری یاسایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لەبارەی وادهى خەرجکردنی پارهى کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان وتی: “ئەم بابەتە لایەنی دارایی تایبەتی تێدایە و دوای پەسەندکردنی ناوەکانی کاندیدە سەرکەوتووەکان لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە یەکلایی دەکرێتەوە.”
باسی لەوەشکرد “دواتر رۆژی دابەشکردنی پارەکە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە یان لەلایەن کۆمسیۆنەوە ڕادەگەیەنرێت.”
رۆژی 11/11/2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام تائێستا دادگای فیدڕاڵی بە فەرمی ناوی کاندیدە دەرچووەکانی پەسەند نەکردووە.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









