قەدەغەی هاتووچۆ لەعێراق بۆ هەفتەیەکی دیکە درێژکرایەوە

هێزێکی سوپای عێراق
SNN
شانەی قەیرانەکانی عێراق (لیژنەی سەلامەتی و تەندروستی) رایگەیاند “لە سبەینێوە بۆ ماوەی هەفتەیەکی دیکە قەدەغەی تەواوەتیی هاتووچۆ لەعێراق درێژکراوەتەوە”.
بەپیی بڕیاری لیژنەکە، لەسبەینێ 7ی حوزەیرانەوە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ دوا وادەی قەدەغەی پێشوو بوو.
ئەمە لەکاتێکدایە وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ 6ی حوزەیران، ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە کە تێیدا 1252 کەس لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون لەگەڵ 33 حاڵەتی گیانلەدەستدان.
لە ئامارەکەشدا هاتووە 331 کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، کۆی ژمارەی تووشبووان لە عێراق گەیشتە 11098 کەس و 318 کەس گیانیلەدەستداوە و 4904 کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









