
SNN-
ماوەی زیاتر لە دوو مانگە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم دەستی بە دابەشكردنی نەوتی سپی كردووە و دەڵێت: زیاتر لە 107 ملیۆن ليتر نەوتی سپی لە هەرێم دابەش کراوە و وتەبێژی نەوت و كانزاكانی سلێمانیش دەڵێت: چاوەڕوانی وەڵامی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانین بۆ دابەشکردنی نەوت لە ناو سەنتەری شارەکە.
“چاوەڕێی نوسراوی سامانە سروشتییەکانین بۆ دابەشکردنی”
سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بە SNN-ی راگەیاند: لە زۆربەی ناوچەكانی دەرەوەی شار و قەزا و ناحیەكان و ناوچە شاخاوییەكان نەوت دابەشكراوە و زیاتر 85%ی شوێنەكان نەوتیان وەرگرتووە و ڕێژەیەكی كەم ماوە.
ڕاشیگەیاند، تاوەکو ئێستا لەناو شاری سلێمانی نەوت دابەشنەکراوە و چاوەڕێی بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانین تاكو دەست بە دابەشكردن بكەین و نزیکەی سێ هەفتەش دەبێت نوسراومان ناردووە بۆ ئەوەی وەڵاممان بدەنەوە و دەست بە دابەشکردنی نەوت بکەین و هەر کات وەڵامی نووسراوەکەمان گەڕایەوە راستەوخۆ دەستبەدابەشکردنی نەوت دەکەین.
زیاتر لە 107 ملیۆن ليتر نەوتی سپی دابەشکراوە
رۆژی 7-12-2025, وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری دابەشكردنی نەوتی لە شارەكانی هەرێم بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەداوە، تا ئێستا زیاتر لە 107 ملیۆن ليتر نەوتی سپی بەسەر نزیکەی 537 هەزار خێزان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم دابەش کراوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە کەمتر لە 10 رۆژ ماوە بۆ وەرزی زستان و شەپۆلێکی سەرما و بارانبارینیش ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و بەهۆی خاوی دابەشكردنی نەوتی سپیشی نرخی نەوت بەرزبووەتەوە.
نرخی نەوت گران بووە
ئاوات محەمەد، نەوت فرۆش لە سلێمانی بۆ SNN وتی: بەراورد بەساڵی ڕابردووش ئەمساڵ نرخی نەوتی سپی بەرزترە و ئێستا نرخی یەک بەرمیل بە 170 هەزار دینارە ئیستا بەهۆی دۆخی كارەباوە هاووڵاتییان زیاتر نەوت بەكاردێنن و تائێستاش لەهەموو شوێنەكان نەوت دابەش نەكراوە
هەروەها لە شاری هەولێریش نرخی یەک بەرمیل نەوت بە 190 هەزار دینارە.
ماوەی دوو مانگە دابەشكردنی نەوت لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە لە ناوچە شاخاوییەكان دەستی پێكردووە، كە 200 لیتر بە 104 هەزار دینار دەدرێت بە هاووڵاتییان.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
3كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









