کەسێکی دیکە لە سلێمانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیلەدەستدا

مردن بە کۆرۆنا
SNN- هەوراز ئەحمەد
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سەرچنار تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسلێمانی رایگەیاند “کەسێکی دیکە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستداوە”.
ئێوارەی ئەمڕۆ 6ی حوزەیران ئازاد هەورامی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سەرچنار تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسلێمانی بە SNNی راگەیاند “کۆچکردووەکە ناوی (ع. ن)ە و لەدایکبووی ساڵی 1964ە و پاش پشکنین دەرکەوتووە بەهۆی کۆرۆناوە گیانی سپاردووە”.
وتیشی: “کەسە کۆچکردووەکە دانیشتووی گەڕەکی تاسڵوجەی سەر بەپارێزگای سلێمانییە کەمێک لەمەوبەر دوای دەرچوونی پشکنینەکەی کە پۆزەتیف بووە، بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە”.
لەئێستادا کۆی ژمارەی مردووان بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان بەرزبۆتەوە بۆ 20 حاڵەت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









