
SNN-
سەرچاوەیەکی باڵا، لە شاندی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی، زانیاریی وردی لەبارەی ناوەڕۆکی دوایین کۆبوونەوەی نێوانیان ئاشکرا دەکات و دەڵێت: گفتوگۆ لەسەر ڕێژەی پۆستەکان کراوە نەک جۆری پۆستەکان.
یەکێتی داوای 45%ـی پۆستەکان دەکات
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی باڵا بۆ کەناڵ8 قسەی کردووە لە کۆبوونەوەکەدا پارتی پڕۆژەیەکی خستووەتەڕوو کە تیایدا پێشنیازی کردووە دابەشکارییەکە بەم شێوەیە بێت: 40%ـی پۆستەکان بۆ یەکێتی و 60% بۆ پارتی. بەڵام یەکێتی ئەمەی ڕەتکردووەتەوە و داوای کردووە ڕێژەکە ببێتە 45% بۆ یەکێتی و 55% بۆ پارتی.
پاکێجی یەکگرتوو یان جیا؟
خاڵێکی دیکەی ناکۆکی لە نێوان شاندی دانوستانکاردا شێوازی مامەڵەکردن بووە لەگەڵ دۆسیێکان:
پارتی، لەگەڵ ئەوە بووە پۆستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بە جیا گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت.
یەکێتی، سوور بووە لەسەر ئەوەی هەردوو حکومەت (هەولێر و بەغدا) بکرێنە “یەک پاکێج” و بەیەکەوە گفتوگۆیان لەسەر بکرێت.
هیچ پۆستێک ناوی نەهێنراوە
سەرچاوەکە بۆ کەناڵ8ـی ڕوونکردەوە، لە دواین کۆبوونەوەدا بەهیچ شێوەیەک باس لە ناوی هیچ پۆستێکی دیاریکراو نەکراوە و نەچوونەتە ناو وردەکارییەکانەوە، تەنیا لەسەر ئەوە ڕەزامەند بوون کە “دیدگا هاوبەشەکەی پەسەندکراوە” وەک خۆی بمێنێتەوە.
“متمانە لە پێش پۆستەکانەوەیە”
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو لا گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە پێویستیان بەوەیە بەر لە هەموو شتێک متمانە لەنێوانیان بگەڕێتەوە، چونکە “ئەگەر متمانە هەبێت، یەکلاییکردنەوەی پۆستەکان بە ئاسانی تێدەپەڕێت”.
یەکێتی لەم هەفتەیەدا کۆدەبێتەوە
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی پارتی کۆبوونەوەی خۆی کرد و بۆچوونی فەرمیی ئاشکرا کرد، بە ئەگەری زۆرەوە یەکێتیش لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوە دەکات بۆ ئەوەی قسەی خۆی لەوبارەیەوە هەبێت.
ساڵێک و دوو مانگ بەسەر هەڵبژاردندا تێپەڕیوە
ئەم دانوستانانە لە کاتێکدایە ماوەی ساڵێک و دوو مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا کابینەی دەیەم پێکنەهێنراوە و دواین کۆبوونەوەش بەبێ ڕێککەوتن کۆتایی هات و وادەی کۆبوونەوەی داهاتووش دیار نییە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









