لیژنەی فریاگوزاریی چەمچەماڵ: ڕۆژی دووشەممە قەرەبووی زیانلێکەوتووان دەکرێتەوە

SNN-
کۆمیسیۆنی فریاگوزاری و بووژانەوەی چەمچەماڵ، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، میکانیزمی دابەشکردنی هاوکارییەکان بەسەر زیانلێکەوتووانی کارەساتەکەی چەمچەماڵدا ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی دووشەممەوە دەست بە قەرەبووکردنەوەی هاوڵاتیان دەکرێت.
میکانیزمی دابەشکردنی هاوکارییەکان
ئەحمەد ئەنوەر، کە وەک سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی هاوکارییەکان دیاریکراوە، ڕایگەیاند: “ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە قەرەبووی ئەو خێزانانە دەکرێتەوە کە ماڵەکانیان زیانیان بەرکەوتووە.” ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە پڕۆسەکە بە سێ هەنگاو بەڕێوەدەچێت و هیوای خواست ئەو پارەیەی کۆکراوەتەوە بتوانێت ئەرکی سەرشانی زیانلێکەوتووان کەم بکاتەوە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئەحمەد ئەنوەر ئاشکرایکرد کە “بەڕێز قوباد تاڵەبانی بڕیاریداوە ئەوانەی لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە، یەکەی نیشتەجێبوونیان بۆ دابینبکرێت.” هەروەها جەختی کردەوە کە ئەو ژمارە حیسابە بانکییەی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری دانراوە، دانەخرێت.
هاوکارییەکانی حکومەتی فیدراڵ و شەفافیەت
لەلایەن خۆیەوە، عەتا محەممەد، ئەندامی لیژنەکە، ڕایگەیاند: “هاوکارییەکانی عێراق هێشتا نەگەیشتوونەتە دەستمان و چەند ڕێکارێک ماون تەواو بکرێن.”
ناوبراو دڵنیایی دایە هاوڵاتیان و وتی: “سەرجەم ڕێکارەکانی دابەشکردنی هاوکارییەکان بە وردبینی و بە چاودێریی لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجام دەدرێن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









