جەمال کۆچەر بۆ SNN: تەنها بە دوو ڕێگا مووچەی (11 و 12) نافەوتێن

SNN-
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: تەنها دوو ڕێگا هەیە بۆ ڕێگری لە نەفەوتانی دوو مووچەی كۆتایی ئەمساڵ و دەشڵێت: دانانی مەرج بۆ كابینەی نوێ و بەرپرسانی كورد فشار بكەن بخرێتە دوای ساڵی تازە.
جەمال کۆچەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، دوو ڕێگا هەیە بۆ ئەوەی بەغدا مووچەی مانگەکانی (11 و 12) خەرج بکات، کە ڕێگای یەكەم ئەوەیە، ئێمە پێکهێنانی حکومەتی نوێمان لە پێشە ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆک وەزیران پێویستی بە کورد هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەتەکەی، بۆیە دەکرێت رێککەوتنی لەگەڵ بکرێت، کە دەبێت مووچەی ئەم چوار ساڵە و ئەم دوو مانگەی ئەمساڵیش خەرج بکات دوور لە ململانێی سایسی.
دەشڵێت: ئەوە مافی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانە لەبەرامبەریشدا ئەوانیش پشتگیری دەکەن بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە و پێکهێنانی حکومەتەکەی.
سەبارەت بە رێگای دووەمیش دەڵێت: گەر وەزیرە کوردەکانی ئەم کابینیە لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران و سەرۆک کۆمار فشار بکەن، کە ئەو دوو مووچەیەی ئەمساڵ لە ناو ئەمانەتدا دابنێن و دوای ساڵی تازە خەرجی بکەن.
سەبارەت بە ناردنی مووچەی مانگی 10 ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: دوای ناردنی 120 ملیار دینارەکە مووچەی مانگی 10 دێت هیچ کێشەی نییە.
ئەوە لە کاتێکدایە تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی 10 دابەشنەکراوە و چارەنووسی مووچەی مانگەکانی(11 و12)ش نادیارە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









