کۆرۆنا وەزارەتی تەندروستی عێراقی پەرێشان کردووە

کۆرۆنا لە عێراق
SNN-
ڤایرۆسی کۆرۆنا چۆتە ناو وەزارەتی تەندروستی عێراقەوە و لەماوەیەکی کەمدا 2 کارمەندیان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا دوێنێ سەرەخۆشی لەکارمەندێکیان کراوە بەناوی سەلام موسەوی لەبەشی راهێنان و مەشق و کارمەندێکی دیکەشیان بەناوی عەبدولڕەحمان حەسان کە لە شاری پزیشکی کاری کردووە و هەردووکیان گیانیانلەدەستداوە.
رۆژی 3ی ئەم مانگە سەرچاوەیەک ئاشکرایکردووە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەناو هەموو بەشەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا بڵاوبۆتەوە و کەموکورتیش لەپێداویستییەکانی خۆپارێزیدا هەیە.
دوێنێ شەممە وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە کە تێیدا 1252 کەس تووشی کۆرۆنا بوون لەگەڵ 33 حاڵەتی گیانلەدەستدان.
بەپێی ئامارەکە 331 کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، کۆی ژمارەی تووشبووان لە عێراق گەیشتە 11098 کەس و 318 کەس گیانیلەدەستداوە و 4904 کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









