
بەفر
SNN
بەهۆی ئەو تەمەی سلێمانی گرتبووەوە دوو گەشتی فڕۆکەخانەی شارەکە راگیران و کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پلەی گەرما بۆ ژێر سفر نزم دەبێتەوە و بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە بە هۆیەوە شەختە دروست دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و لە ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچە هەور دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرما 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لە ئێوارەدا بۆ نیمچە هەوردا دەگۆڕێت و درەنگانی شەویش شەپۆلێکی نمە بارانی پچڕ پچڕ ناوچە جیاکان دەگرێتەوە.
ئاماژەشیدا بەوەی لە کاتەکانی بەیانی زوو، نزمترین پلەی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکەمان دەگاتە ژێر سفری سیلیزی و شەختە دروست دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
پیرمام :11 پلەی سیلیزی
سۆران : 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 14 پلەی سیلیزی
دهۆک :12 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
ئاکرێ 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
لەلایەکی دیکەوە دانا محەممەد، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی تەمی چڕەوە بەیانیی ئەمڕۆ 2 گەشت هەڵوەشاونەتەوە و دواخراون، کە گەشتی ئیستانبوڵ (کاتژمێر 4:55) و تاران (کاتژمێر 9:10) بوون. ئاماژەی بەوەش کرد، 5 گەشتەکەی دیکەی ئەمڕۆ بە شێوەی ئاسایی ئەنجام دەدرێن.
دۆخی فڕۆکەخانەی هەولێر
لەلایەکی دیکەوە ئەحمەد وشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو تەمەی هەولێری گرتووەتەوە نەبووەتە هۆی دواخستن یان هەڵوەشاندنەوەی هیچ گەشتێک و پڕۆسەکە بە شێوەی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









