پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی بەبێ رێککەوتن کۆتایی هات

ئۆتۆمبێلێکی هێزی سەربازی سوریا
SNN
رۆژنامەی “شەرق ئەلئەوسەت” لە سەرچاوە تایبەتەکانەوە لە دیمەشق زانیویەتی ئەمڕۆ یەکشەممە پەیوەندییەکی ڤیدیۆیی لە نێوان ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سوریا و مەزلوم عەبدی فەرماندەی “هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” ئەنجامدراوە، ئەحمەد شەرع لە پەیوەندییەکەدا داوای هەڵوەشاندنەوەی فەرمیی “هەسەدە” و یەکخستنی لەگەڵ سوپای سوریادا کردووە، بەڵام عەبدی ئەو پێشنیازەی ڕەتکردەوە.
لەبەرامبەردا مەزڵوم عەبدی پێشنیازێکی بۆ شەرع کردووە کە بریتی بووە لە بڕیارێک بۆ وەستاندنی شەڕ و کشانەوەی هێزەکانی “هەسەدە” لە تەواوی ناوچەی ڕەقە و دێرزور، لە بەرامبەر گەڕانەوە بۆ دانوستانەکان لەسەر دامەزراندنی ئیدارەیەکی سیاسی لامەرکەزی لە ناوچەکانی (کۆبانی) حەسەکە، دەرباسیە، عامودە و ڕومایلان، بەڵام، ئەو پێشنیازەی عەبدیش لەلایەن شەرعەوە رەتکراوە.
بەڵام هەر ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، پەیامی نوێ لە ئەحمەد شەرعەوە لەبارەی راگەیاندنی ئاگربەست لەسوریا راگەیەندرا کە بریتیبوو لەم خاڵامەی خوارەوە”
1-بنەمای رێککەوتنمان لەگەڵ مەزڵوم عەبدی ئاگربەستە و دەبێ دامەزراوەکانی دەوڵەت بچنە سەرجەم پارێزگاکانی سووریا.
2-کۆبوونەوەکەم لەگەڵ مەزڵوم عە٤بدی بەهۆی خراپی کەشوهەواوە نەکرا.
3- ئاگربەست و راگرتنی شەڕ ڕادەگەیەنین.
4-هەموو دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ هەسەدە چارەسەر دەکرێت.
5-داوا لە هۆزەکان دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن.
6-کۆبوونەوەکەم لەگەڵ مەزڵوم عە٤بدی بەهۆی خراپی کەشوهەواوە نەکرا.
7-دەسەڵاتی دەوڵەت دەبێت بگاتە هەموو پارێزگاکان.
8-دەوڵەتی سوریا یەکگرتووە و دامەزراوەکان دەگەڕێنەوە هەموو سوریا.
9-دامودەزگاکانى دەوڵەت دەچنە پارێزگاکانى ڕەققە و حەسەکە و دێرەزوور.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









