مەسعود بارزانی: زیانگەیاندن بە خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوا قابیلی قبوڵ نییە

مەسعود بارزانی
SNN-
مەسعود بارزانی، لە پەیامێکدا نیگەرانیی قووڵی خۆی لەبارەی دوایین پێشهات و ڕووداوەکانی سووریا و ڕۆژئاوا دەربڕی. سەرۆک بارزانی هۆشداری دەدات کە زیانگەیاندن بە خەڵکی ڕۆژئاوا قابیلی قبوڵ نییە و داوای ئاگربەستێکی سەرتاسەری و چارەسەری ئاشتییانە دەکات.
“زیانگەیاندن بە خەڵکی ڕۆژئاوا قابیلی قبوڵ نییە”
لە پەیامەکەیدا، مەسعود بارزانی ڕایگەیاند: “بە نیگەرانییەکی زۆرەوە و بەوردی بەدواداچوون بۆ دوایین پەرەسەندن و ڕووداوەکانی سووریا و ڕۆژئاوا دەکەین. لەو بارودۆخە هەستیارەدا پێویستە هەموو لایەک بەرپرسیارانە و دوور لە عاتیفە ڕەفتار بکات و وای لێ نەیەت زیان بە خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوا بگات، کە بە هیچ شێوەیەک قابیلی قبوڵ نابێت.”
هەروەها جەختی لەوەشکردەوە: “ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان خستووەتەگەڕ و بەردەوامین کە خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوا تووشی کارەسات و نەهامەتی نەبن.”
مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش
بارزانی هۆشداریی دا لە دەرەنجامە مەترسیدارەکانی ئەم بارودۆخە و وتی: “لەلایەکی ترەوە لەو بارودۆخە ئاڵۆزەی دروست بووە، مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش و تیرۆریش لە ئارادایە کە خۆیەلەخۆیدا هەڕەشەیەکی زۆر جددییە لەسەر سەقامگیری و ئاساییشی ناوچەکە.”
بانگەوازێک بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، مەسعود بارزانی داوایەکی ڕاستەوخۆی ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانان کرد و ڕایگەیاند: “داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانان دەکەین کە بە بەرپرسیارێتیی خۆیان هەڵبستن و دەستبەجێ گرژی و شەڕ و پێکدادانەکان ڕابگیرێن و ئاگربەسێکی سەرتاسەری ڕابگەینرێت و کێشەکان بە شێوازێکی ئاشتیانە و لەڕێگەی حیوارەوە چارەسەر بکرێ
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
3كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
3كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
3كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









