
SNN-
بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بارانبارین لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی باکووری هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە. پێشبینیش دەکرێت شەپۆلەکە فراوانتر بێت و لە زۆربەی ناوچەکانی دیکەی هەرێم نمەباران و بارانی مامناوەند ببارێت.
بارینی بەفر لە ناوچە سنوورییەکان
بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی، هاوکات لەگەڵ شەپۆلی بارانبارینەکە، پێشبینی دەکرێت لە ناوچە سنوورییەکانی باکووری هەرێمی کوردستان بەفرێکی کەم ببارێت.
ئاماری بارانبارینی ناوچەکان
کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی ڕۆژی شەممەی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، زۆرترین بڕی بارانبارین لە زاخۆ و بامەڕنێ تۆمارکراوە، لە بەرامبەردا کەمترین بڕی بارانبارین لە دهۆک و ئامێدی بووە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









