كارمه‌ندێكى كۆنترۆڵى كاره‌باى سلێمانى به كۆرۆنا گیانیله‌ده‌ستدا

بەردەم نەخۆشخانەیەکی کۆرۆنا لەسلێمانی
SNN-
بەڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى رایدەگەیەنێت “کارماندێکیان بەناوی (باسم ساڵح عەبدولستار) ته‌مه‌ن (59) ساڵ، له هۆبه‌ى داتا و زانیارى، بهرٍێوهبهرایهتى كۆنترۆڵ و گه‌یاندنى كاره‌باى سلێمانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7/6/2020 به نه‌خۆشى (كۆرۆنا) گیانیلەدهستداوە”.
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دەشڵێت: “كۆچكردوو ماوه‌ى زیاتر له دوو مانگه له ماڵه به ئۆن لاین ده‌وامى كردووه و كارى كۆكردنه‌وه‌ى داتا و زانیارى كاره‌با بووە و به ئۆن لاین ناردوێتی بۆ وه‌زاره‌ت”.
بەگوێرەی راگەنراوی فەرمانگەکەی، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى بهریەكکهوتن هه‌ر دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا گروپێك له فه‌رمانبه‌رانیان راسپارد كه نه‌یه‌ن بۆ ده‌وام و له ماڵه‌وه به ئۆنڵاین كار بكەن و ناوبراو یهكێكبووە له‌و كارمه‌ندانه‌ی له ماڵه‌وه كارى كردووە، هیچ به‌ركه‌وتنى له‌گه‌ڵ كارمه‌نده‌كانى دیكه نه‌بووه.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









