شارەزایەکی بواری راگەیاندن: پارتی یاسایەکی بە بەری خۆی دووریوە و بەوەش کەناڵێک دادەخات

0
202

عەلی حەمە سەعید-SNN
لە چوارچێوەی كاردانەوەكانی تایبەت بە داخستنی نوسینگەكانی كەناڵی ئێن ئارتی لە سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆك، شارەزایەكی بواری ڕاگەیاندن ئاماژە بەوەدەكات، داخستنی نوسینگەكانی كەناڵی میدیایی بە بیانووی بێڕێزیكردن بە كەسایەتییەكان، هیچ بنەمایەكی یاسایی نییە و ئەو یاسایەشی باسی لێوەدەكرێت پارتی بۆخۆی دەریكردووە ئەو كاتەی كە پەرلەمان تەنها پارتی تێدابوو لە ساڵی 1997.

كۆسار عەبدوڵا، ماستەر لە ڕاگەیاندن و شارەزای كاروباری ڕاگەیاندن بە SNNی ڕاگەیاند: داخستنی نوسینگەكانی ئێن ئارتی لە هەولێر و ڕێگریكردن لە كاری ڕووماڵی ئەو دەزگایە لە هەولێر بە بیانووی ئەوەی گوایە بێڕێزی بە بەرامبەر بە كەسایەتییەكانی كورد كراوە، هیچ بنەمایەكی یاسایی نییە، چونكە هێشتا لە پەرلەمان بە كۆدەنگی یاسایەكی لەو جۆرە دەرنەچووە كە ئەوە بسەلمینێت كە پارتی بانگەشەی بۆ دەكات گوایە بێڕێزی بەرامبەر وێنەی مەلا مستەفا كراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو یاسایەی كە پارتی باسی لێوەدەكات گوایە بڕیارێكی پەرلەمانە لەساڵی 1997 دەركراوە، ئەو بڕیارە چەند مانگێك لە دوای 31ی ئاب دەركراوە كە ئەوكات پەرلەمان تەنها پارتی تێدابوو تەنها خۆشیان دەنگیان بەو یاسایە داوە، بۆیە جێی سەرسوڕمانە یاسایەك خۆت بەبەری خۆت دادووریبێت و ئێستا بێ باكانە نووسینگەی كەناڵێكی لەهەولێرو دهۆك پێ داخستبێت.

ئەو شارەزایەی بواری ڕاگەیاندن ئەوەشی خخستەڕوو، ئەوەی بووەتە جێگەی نیگەرانی ئەوەیە كە هەولێر وەك پایتەخختی هەرێمی كوردستان جێگای سەرنجی وڵاتانی ناوچەكە و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانە، چونكە لە هەولێر بە قسە باس لە ئازادی ڕادەربرین دەكرێت بەلام بە كردار دەبینین ئازادییەكان زۆر بەتەسككراونەتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this