نوێترین زانیاری لەبارەی پێدانی تابلۆ بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان

عەلی حەمە سەعید-SNN
هەرچەندە ماوەی چەند ڕۆژێكە دەنگۆی ئەوە بلاوبووەتەوە گوایە ئەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانەی كە پێشتر لەلایەن ئاسایشەوە كۆدیان پێدراوە دەبنە خاوەنی تابلۆ، بەڵام سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەڵەبجە ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە و جەخت لەوە دەكاتەوە پێدانی تابلۆ بە ئۆتۆمبێل لە دەستەڵاتی ئێمەدا نییە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە سەرچاوەیەكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەڵەبجە بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، دەنگۆی پێدانی تابلۆ بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان دوورە لە ڕاستییەوە، چونكە پێدانی تابلۆ بەو ئۆتۆمبێلانە كاری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاكانە و ئەوان لایەنی پەیوەندیدارن بەو بابەتە نەك بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە ڕابردوودا بۆ پاراستنی ئەمنییەتی شار دەستمانكرد بە پێدانی كۆد بەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانە و تاڕادەیەكی باش خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان هاتن بەدەم داواكارییەكەمانەوە، ئەوەش لەبەرژەوەندی گشتیدا بوو، بەڵام ئەم كۆدە بەمانای تۆماركردن نەبوو.
ئەو سەرچاوەیەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی ئێستا بڵاوبووەتەوە بەهەڵە حوێندنەوەی بۆ دەكرێت، چونكە ئەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانەی كە لە قۆناغی یەكەم كۆدیان بۆ كراوە، ئێستا جارێكی دیكە باركۆدێكی تایبەتییان بۆ دەكرێت لە ڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەكان، ئەوەش بۆ ئەوەی هەر تاوانێك بەو ۆتۆمبێلانە كرا بناسرێنەوە، هاوكات هەر ئۆتۆمبێلێكی بێسەرەتاش ئەو باركۆدەی بۆ نەكرابێت دەستی بەسەردا دەگیرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









