
کارمەندێکی تەندروستی پشکنینی پلەی گەرمی نەخۆشێک دەکات
SNN-
وەزارەتی تەندروستی راگەیەندراوی ژمارە 103ـی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات “لە 24 کاتژمێری رابردوو پێنج کەس بەڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە”.
ڕاگەیاندراوی ژمارە (103)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
- کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (12815) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (776) هاووڵاتی لە (33) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (206) لە هەولێر، (33) لە سلێمانی، (537) لە دهۆك. وە (12039) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (55) هاووڵاتی بوو.
- پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا: (1774) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (692) هەولێر، (658) سلێمانی، (400) دهۆك، (20) گەرمیان، (4) ڕاپەڕێن. (کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (87590) پشکنین بووە)
- دەرەنجامی 24 کاتژمێری ڕابردوو: (5) گیان لەدەستدان، (133) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
- پارێزگای هەولێر (39) پۆزەتیڤ: (20) پیاو و (7) ئافرەت و (4) کچی گەنج و (8) منداڵ، بیست و چوار تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون وە نۆ تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەیە و شەش تووشبووی دیکە لە بازگەی دێگەڵە دوای پشکنین پۆزەتیڤ دەرچوون، دانیشتووی گەڕەکەکانی خانزاد، ژیان، نەورۆز، گوندی ئینگلیزی، گەڵاوێز،ھەولێر سیتی، ئیسکان، ڕاپەڕین، ئاشتی 2، ناحیەی دارەتوو، ناحیەی خەلیفان، ناحیەی کەسنەزان، کەمپی دارە شەکران، گوندی شمام، قەزای کۆیە، قەزای چۆمان سەر بە پارێزگای هەولێر.
- پارێزگای سلێمانی (91) پۆزەتیڤ و (5) گیان لەدەستدان:
شاری سلێمانی (67) پۆزەتیڤ و (5) گیان لە دەستدان: (39) پیاو و (24) ئافرەت و (2) کوڕی گەنج و (2) منداڵ، سێزدە تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون وە تووشبووانی تر نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەیە، سێ تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ، دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنچوێن، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای دەربەندیخان، شەست تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، یەك تووشبووی نوێ گیانی لە دەستدا و چوار لە تووشبووانی پێشوو کە لەسەر ئامێری هەناسەدان بوون گیانیان لە دەستدا.
ئیدارەی گەرمیان (20) پۆزەتیڤ: (10) پیاو و (2) ئافرەت و (2) کوڕی گەنج و (6) منداڵ، دوو تووشبوو پزیشك و کارمەندی تەندروستین بەرکەوتووی تووشبووانن و تووشبووەکانی دیکە بەرکەوتووی دوو تووشبووەن کە لە شاری بەغداد گەڕابوونەوە و داوەت و مێوانداری جەژنیان کردووە.
ئیدارەی ڕاپەڕین (4) پۆزەتیڤ: پیاوێك و (2) ئافرەت و کوڕێکی گەنچ، تووشبووێکیان نیشانەی نەخۆشی ھەیە، تووشبووانی تر ھەمووی بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ڕاپەڕین لە قەزای ڕانیە، یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی سەردەم لە قەزای ڕانیە، یەك تووشبووی دانیشتووی گەڕەکی مامۆستایان لە چواڕقوڕنە.
- پارێزگای دهۆك (3) پۆزەتیڤ: ئافرەتێك و کچ و کوڕێکی گەنج ، ھەموو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دانیشتووی ناو شاری دھۆکن.
- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (1222) تووشبوو، لەنێویاندا (24) مردن هەیە و (448) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (750) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
7ی حوزەیران 2020
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









