
SNN-
بۆنەی ڤالانتاین بە دووەم گەورەترین بۆنەی ساڵ لە جیهاندا دادەنرێت کە زۆرترین بڕی پارەی تێدا خەرج دەکرێت. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین گوڵ، دیاری و شیرینی تێدا دەکردرێت، نەک تەنیا بۆ خۆشەویستەکان، بەڵکو بۆ خێزان، هاوڕێ و تەنانەت ئاژەڵە ماڵییەکانیشیان.
بەرزبوونەوەی پێوانەیی لە قەبارەی خەرجییەکانی ئەمریکا
بەگوێرەی دوایین زانیارییەکانی فیدراسیۆنی نیشتمانی و فرۆشی تاکەکەسی NRF، پێشبینی دەکرێت تەنیا ئەمڕۆ لە ئەمریکا بڕی 29.1 ملیار دۆلار خەرج بکرێت، ئەمەش بەو مانایەیە کە بە تێکڕا هەر کەسێک 200 دۆلار خەرج دەکات. ڕێژەی خەرجییەکان بەم جۆرەیە؛ 56% بۆ کارتی پیرۆزبایی و گوڵ تەرخان کراوە، لە کاتێکدا 44%ـی بۆ خواردن و چۆکلێت و شیرینی دەبێت. ئەم ئامارە بەراورد بە ساڵی 2025 بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە کە تێیدا 27.5 ملیار دۆلار خەرج کرابوو.
گۆڕانی کەشوهەوا و باج نرخەکانیان بەرزکردووەتەوە
چەند هۆکارێکی سەرەکی لە پشت بەرزبوونەوەی نرخەکانەوەن، لەوانە قەیرانی بەرهەمی قاوە و کاکاو بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، کە وایکردووە نرخی شکۆلاتە لە ساڵی 2021ـەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 70% بەرزببێتەوە. هەروەها سیاسەتی باجەکان کاریگەری هەبووە، بەوپێیەی 80%ـی ئەو گوڵانەی هەناردەی ئەمریکا دەکرێن، لەو وڵاتانەوە دێن کە باجی گومرگییان لەسەرە، بەتایبەت کۆڵۆمبیا و ئیکوادۆر.
ڕیزبەندی وڵاتان لە خەرجکردنی پارە بۆ ڤالانتاین
لە دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، چەند وڵاتێکی دیکە زۆرترین خەرجییان بۆ ئەم بۆنەیە هەیە. ژاپۆن ساڵانە لەنێوان 2 بۆ 2.5 ملیار دۆلار خەرج دەکات. بەریتانیا بە خەرجکردنی 1.9 ملیار دۆلار لە پلەی دواتردایە. هەروەها کەنەدا 1.5 ملیار دۆلار، ئەڵمانیا 1.2 ملیار دۆلار، کۆریای باشوور 1.1 ملیار دۆلار و ئوسترالیا بڕی 300 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ ئەم مەبەستە خەرج دەکەن.
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









