كهمى دهستكێش و دهمامك و بهرزى نرخهكهیان له پێنجوێن كێشهى دروستكردووه

ناوبازاڕى قەزاى پێنجوێن | فۆتۆ: عەلى حەمە سەعید / SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
قایمقامی قەزای پێنجوێن رایدهگهیهنێت: لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێداویستییەكانی خۆپارێزی لە (دەستكێش و دەمامك) لە قەزاكەماندا بەرەو نەمان دەچن، دهشڵێت: “نرخى دهستكێش و دهمامك زیاد له پێویست بهرزبووهتهوه”.
زانا ڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن، بە (SNN)ی راگەیاند: “لە ئێستادا هۆكارەكانی خۆپارێزی لە قەزای پێنجوێن لە ئاستی پێویستدا نین، هەرچەندە هاووڵاتییانیش پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەكانهوه، بەڵام ئەگەر هۆكارەكانی خۆپارێزی وەك دەستكێش و دەمامك بوونیان نەبێت هیچ سوودێكی نابێت، كە لە ئێستادا رووبەڕووی ئەو گرفتە بووینەتەوە”.
ئهوهشى خستهڕوو: “پێشتر پاكەتێك دەمامك كە 50 دانەى تێدا بوو بە هەزار دینار دەستدەكەوت، بەڵام لە ئێستادا هەمان ئەو پاكەتە دەمامكە نرخهكهى بۆ 15 هەزار بەرزبووەتەوە و لەبازاڕیش دەستناكەوێت، هاوكات دەستكێشیش كەمبووەتەوە”.
دروستبوونى ئهم كێشهیه لهكاتێكدایه رێژهى دانیشتووانى سنووری قەزای پێنجوێن و دەوروبەری زیاد لە 51 هەزار كەسە.
قایمقامی قەزای پێنجوێن لهبارهى ههوڵهكانیيان بۆ دابينكردنى دهمامك ئەوەشی خستەڕوو: “لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستيی سلێمانی بە بەرپرسانی تەندروستی ئێرانیمان راگەیاندووە كە دەمامكمان پێ بفرۆشن، بەڵام ئەوانیش پێیان راگەیاندوین: ناتوانن دەمامكی ئاسایی دابین بكەن، بەڵكو دەمامكی جۆری N95 دابیندەكەن ئەوەش نرخەكەیان زۆر گرانە و هەموو كەسێكی ئاسایی ناتوانێت بیانكڕێت”.
وتەكانی قایمقامی پێنجوێن لە كاتێكدا كە ئەمڕۆ یەكەم تووشبووی كۆرۆنا لە قەزای پێنجوێن بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا و ژمارەی تووشبووانی قەزاكەش بۆ زیاد لە 70 كەس بەرزبووهتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









