
SNN-
بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەڵامی کەناڵێکی هەولێر دەداتەوە کە لە میانەی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی کەشوهەوادا، هۆشدارییەکی توندیان بە خەڵکی سلێمانی دابوو. یەکێتی ئەو کارە بە “سیاسیکردنی کەشوهەوا” و بڵاوکردنەوەی “پەیامی رقوکینە” وەسف دەکات.
ترساندنی خەڵک بەناوی کەشوهەواوە
شەوی 9 لەسەر 10ـی ئەم مانگە، کەناڵێکی هەولێر لە کاتی پێشکەشکردنی پێشبینییەکانی کەشوهەوادا، رایگەیاندبوو کە بەهۆی شەڕ و ململانێکانی نێوان ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، ژەهرێکی مەترسیدارتر لە کیمیابارانی هەڵەبجە رووی لە سلێمانی کردووە. کەناڵەکە بە ئاشکرا بە خەڵکی شارەکەی وتبوو: “فریای خۆتان بکەون، ژیانتان لە مەترسیدایە.”
بۆچی تەنها سلێمانی لە مەترسیدایە؟
بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی، لە وەڵامی ئەو راپۆرتەدا دەپرسێت: بۆچی تەنها شاری سلێمانی لە مەترسیدایە؟
بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەگەر پاشماوەی بۆردومانەکان زیانی ژینگەیی و تەندروستییان هەبێت، ئەوا دەبێت پێش سلێمانی، 90 ملیۆن هاووڵاتیی ئێران و سەدان ملیۆن هاووڵاتیی 13 وڵاتی دراوسێ و ناوچەکە (وەک عێراق، تورکیا، وڵاتانی کەنداو و تەنانەت خودی ئیسرائیلیش) بکەونە مەترسییەوە. بۆیە دەپرسن: “بۆچی ژەهری شەڕی 13 وڵات تەنها روو دەکاتە سلێمانی؟”
هەولێر زیاتر بۆردومان کراوە یان سلێمانی؟
یەکێتی ئاماژە بەوە دەکات کە ئەگەر خەمی ئەو کەناڵە بەڕاستی گیانی هاووڵاتیانی کوردە، ئەوا رۆژانە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە چڕی بۆردومان دەکرێن. لە لایەکی دیکەشەوە ئاشکرای دەکات کە 80%ـی ئەو بۆردومانانەی کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان، لە سنووری پارێزگای هەولێر بوون، بۆیە ئەگەر مەترسییەک هەبێت، پێویستە سەرەتا هۆشداری بە هەولێری پایتەخت بدرێت.
سیناریۆیەک بۆ ترساندن
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، بۆردی راگەیاندنی یەکێتی جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم کارەی کەناڵەکەی هەولێر تەنها سیناریۆیەکە بۆ ترساندنی خەڵکی سلێمانی و دەڵێت: “خەیاڵتان خاوە، سلێمانی بەو پەیامە ژەهراوییانە نەترساوە و ناشترسێت.”
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









