لە چەند رۆژی داهاتوودا خەون و ئاواتی ئێرانییەکان دێتەدی و جەختیش لە پاراستنی یەکپارچەیی ئەو وڵاتە دەکاتەوە

SNN
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکدا بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە رۆژانی داهاتوودا هەلومەرجێک دەهێننەدی کە خەڵکی ئێران بتوانن چارەنووسیان دیاریبکەن و خەونەکەیان بهێننەدی.
بنیامین نەتانیاهوو لە پەیامێکدا روو لە خەڵکی ئێران ئاماژەی بەوەکردووە، کە سەرقاڵی شەڕێکی مێژوویین لەگەڵ ئێران و ئەم دەرفەتە رەنگە تەنیا یەک جار بە درێژایی ژیانیان هەڵبکەوێت تا رژێمی مەلاکان لابدەن و ئازادییان بەدەست بهێنن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە شان بە شانی ئەمریکا توانیویانە دیکتاتۆرەکانی تاران زیاتر لە هەموو کات بکەنە ئامانج و بەو پەڕی هێزیشەوە درێژە بە کردنەئامانجی ئەو دیکتاتۆرانە دەدەن کە چەندین ساڵ بوونە مایەی ترس و تۆقاندنی خەڵکی ئێران.
نەتانیاهوو لە کۆتاییدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لە رۆژانی داهاتوودا هەلومەرجێک دەڕەخسێنن کە خەڵکی ئێران بتوانن چارەنووسیان بە دەستی خۆیان دیاری بکەن و لە کاتێکی گونجاودا مەشخەڵی ئازادی بەرزبکەنەوە.
جەختیشی کردووەتەوە کە لەسەر داوای خەڵک بە هانایانەوە چوون و ئێستا دەبێت خەڵکی ئێران هەنگاو بنێن و ئیسرائیلیش وەک باشترین هاوپەیمانی خەڵکی ئەو وڵاتە رێز لە یەکپارچەیی خاکی ئێران و کولتوری ئەو وڵاتە دەگرن.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









