
دۆناڵد ترەمپ
SNN
دۆناڵد ترەمپ لە وتارێكدا ڕایگەیاند، واشنتن لە پێگەیەکی “زۆر باش”دایە لە شەڕی لەگەڵ ئێراندا، لایەنی ئێرانی هەم هێزی ئاسمانی و هەم هێزی دەریایی لەدەستداوە، “تاران خاوەنی هیچ سیستەمێکی دژە فڕۆکە نەبوە”.
جگە لەوەش جەختی لەوە کردەوە، وڵاتەکەی “دەتوانێت زۆر خراپتر لە ئێراندا ئەنجام بدات” و وتی، ئەمریکا “بە وردی چاودێری گەروی هورمز دەکات” دوای هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان کە ئەو هێڵە کەشتییە گرنگە دەبڕن.
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاندبو، ئەگەر هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ڕانەگیرێت، ناردنی نەوت لە ڕێگەی گەروی هورمزەوە ڕادەگرن.
لە کاتێکدا کە ئیدارەی ئەمریکا سنورێکی کاتیی بۆ کۆتایی هاتنی شەڕەکە دانەناوە، ترهمپ جەختی لەوە کردوەتەوە کە زۆربەی ئامانجەکان لە ئێران هاتونهته دی.
لایخۆیەوە ئیسرائیل خۆی لە دیاریکردنی وادەیەکی دیاریکراو بۆ کۆتاییهاتنی ململانێکان بەدور گرتوە، بەڵام هەندێک لە بەرپرسان ئاماژەیان بەوە کردوە کە ئەگەری هەیە زیاتر لە مانگێک بەردەوام بێت.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









