
SNN-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و هۆشداری دەدات لەوەی نابێت لەم دۆخە هەستیارەی ناوچەکەدا بڕیارەکان بە شێوەیەکی تاکلایەنە بدرێن. هاوکات جەخت دەکاتەوە کە خەڵک شایەنی ئەوەیە ژیانێکی سەقامگیری هەبێت و لە کاتی خۆیدا مووچەکانیان وەربگرن.
حکومەت بنکەفراوانە و نابێت بڕیاری تاکلایەنە بدرێت
سەرۆکی یەکێتی لە پەیامەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، لەم کاتەدا کە ناوچەکەمان ڕووبەڕووی گرژی و ناسەقامگیرییەکی سەخت بووەتەوە، نابێت بە هیچ شێوەیەک ئەو بڕیارانەی پەیوەندییان بە چارەنووس و ژیانی گەلەکەمانەوە هەیە، بە شێوەیەکی تاکلایەنە بدرێن. ڕوونیشی کردووەتەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان حکومەتێکی بنکەفراوانە و پێویستە هەموو لایەنەکان بەپێی ئەو بنەمایە مامەڵە بکەن.
کاتی ململانێ و تۆمارکردنی خاڵی سیاسی نییە
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی باسی لە بژێوی خەڵک کردووە و دەڵێت: “ئێستا کاتی گرژی و ئاڵۆزی، یان تۆمارکردنی خاڵی سیاسی نییە”. دووپاتیشی کردووەتەوە کە هاووڵاتییان شایەنی ئەوەن لەکاتی خۆیدا مووچەکانیان پێبدرێت، بۆیە لە بەرامبەر ئەو مەترسییە گەورانەی کە ڕەنگە ڕووبەڕووی هەرێم ببنەوە، ئێستا کاتی یەکڕیزییە.
پاڵپشتیی دیالۆگی هەولێر و بەغدا دەکەین
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ناوەند، سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، پاڵپشتی لە دیالۆگێکی بنیاتنەرانە دەکەن لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە بەغدا و هەولێر. ئامانجیش لەم هەنگاوە پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراقە، بە جۆرێک کە دڵنیایی هەبێت لەوەی خۆشگوزەرانی و ژیانی هاووڵاتییان هەرگیز ناکەوێتە مەترسییەوە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









