
ترەمپ و ناتانیاهۆ
SNN
سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئیسرائیلەوە رەتکردەوە و ئامارێکی بێپێشینەی لەسەر قەبارەی زیانەکانی ئێران بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکاوە ئاشکرا کرد.
هەڵوێستی ترەمپ لەسەر چەکی ئەتۆمیی ئیسرائیل
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بە توندی ئەو پێشبینییانەی رەتکردەوە کە باس لە ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئیسرائیلەوە دەکەن. ترەمپ لە وەڵامی رۆژنامەنووساندا سەبارەت بە لێدوانێکی دەیڤید ساکسی راوێژکاری گوتی: “ئیسرائیل هەرگیز کارێکی وا ناکات.” ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە بەپێی خەمڵاندنە نێودەوڵەتییەکان، ئیسرائیل خاوەنی نزیکەی 90 کڵاوەی ئەتۆمییە، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا پێیوایە ئیسرائیل بۆ چارەسەری کێشەکانی پەنا بۆ ئەو چەکە نابات.
ئاماری هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر 7000 ئامانج لە ئێران
ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە واشنتن رایگەیاند، جەنگ دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تەواوی هێزی خۆیەوە بەردەوامە. ئاشکراشی کرد کە هێزەکانی ئەمریکا تاوەکو ئێستا زیاتر لە 7000 ئامانجی سەربازی و بازرگانییان لە سەرتاسەری ئێران پێکاوە. تەنیا لە ماوەی 24 کاژێری ڕابردوودا، 3 پێگەی سەرەکیی دروستکردنی موشەک و درۆن لە ناوخۆی ئێران کراونەتە ئامانج.
داڕووخانی توانای سەربازی و دەریایی ئێران
بەگوێرەی ئەو داتایانەی سەرۆکی ئەمریکا خستیە ڕوو، هێرشەکان کاریگەریی کوشندەیان لەسەر ژێرخانی سەربازیی ئێران هەبووە. ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە توانای هەڵدانی موشەکی بالیستیکی ئێران بە رێژەی 90% و توانای فڕاندنی درۆن بە رێژەی 95% کەمی کردووە. هەروەها لە سەرەتای جەنگەکەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 100 کەشتیی ئێرانی لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە نوقم کراون.
کۆنتڕۆڵکردنی گەرووی هورمز و ئاسایشی دەریاوانی
سەبارەت بە دۆخی گەرووی هورمز، ترەمپ رایگەیاند کە هێزەکانیان 30 کەشتیی مینڕێژکەری ئێرانییان تێکشکاندووە. ئامانجی ئەمریکا لەم هەنگاوانە کردنەوەی گەرووی هورمزە بە رووی کەشتیوانیی جیهانیدا. ترەمپ داوای لە وڵاتانی دیکە کرد هاوکاری ئەمریکا بن بۆ گەڕاندنەوەی دۆخەکە بۆ باری ئاسایی و ئاماژەی بەوە کرد، “هەندێک وڵات پەرۆشن بۆ یارمەتیدان و هەندێکیشیان دوودڵن.”
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
12كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









