وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: دەستمان بە هەناردەکردنی 250,000 بەرمیل نەوتی کەرکووک لە ڕێگەی بۆریی هەرێمەوە کرد

پەیامی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق
SNN
لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ کاراکردنەوەی کەرتی وزە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پڕۆسەی گواستنەوەی نەوتی کەرکووک لە ڕێگەی ژێرخانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا دەستیپێکردەوە.
هەماهەنگیی هەولێر و بەغداد لە کارپێکردنی وێستگەی سارالو
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 18ـی ئازار، کاژێر 6:30ـی بەیانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵی دەست بە کارپێکردنی وێستگەی نەوتی سارالو کراوە. ئەم هەنگاوە دوای زنجیرەیەک گفتوگۆ و ئامادەکاریی تەکنیکی دێت بۆ دووبارە بەگەڕخستنەوەی هەناردەی نەوتی باکوور.
بڕی نەوتی هەناردەکراو و ئاڕاستەی گواستنەوەکە
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، ئامانج لەم کارپێکردنە گواستنەوەی 250,000 بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە بۆ وێستگەی فیشخابوور. بڕیار وایە ئەم بڕە نەوتە لە ڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەندەری جەیهانی تورکی لەسەر کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست بکرێت، تاوەکو لەوێوە بخرێتە بازاڕە جیهانییەکانەوە.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









