سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق وێنه‌ى سه‌رۆك مام جه‌لالى له ئۆفیسه‌كه‌ى خۆى داناوه

وێنه‌ى دیدارى مسته‌فا كازمى له‌گه‌ڵ باڵیۆى عێراق له به‌ریتانیا | فۆتۆ: نوسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق
سه‌رۆكوه‌زیرانى نوێى عێراق له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر وێنه‌ى خۆى له‌كاتى پێشوازیكردن له باڵیۆزى به‌ریتانیا بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق وێنه‌ى خۆى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مام جه‌لال داناوه له ئۆفیسه‌كه‌یدا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له ئۆفیسى خۆى له شارى به‌غدا پێشوازى له ستیڤن هایكى، باڵیۆزى به‌ریتانیا له عێراق كرد، وێنه‌ى دیداره‌كه‌ى له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاوكرده‌وه و له‌سه‌ر وێنه‌كه نووسیوویه‌تى “ئه‌مڕۆ نامه‌یه‌كم له بۆریس جۆنسن، سه‌رۆكوه‌زیرانى به‌ریتانیا پێگه‌یشت”، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌یه، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق وێنه‌یه‌كى خۆى و سه‌رۆك مام جه‌لالى له ئۆفیسه‌كه‌یدا داناوه.
مێژووى وێنه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى و سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 30ى تشرینى دووه‌مى ساڵى 2005 كاتێك كه مام جه‌لال، سه‌رۆككۆمارى عێراق بووه و له‌لایه‌ن فۆتۆگرافه‌رى عێراقى عه‌لى حه‌یده‌رى گیراوه، دیدارى كازمى و سه‌رۆك مام جه‌لال نیشانده‌دات.

وێنه‌ى دیدارى مسته‌فا كازمى و سه‌رۆك مام جه‌لال | فۆتۆ: عه‌لى حه‌یده‌رى
مسته‌فا كازمى، له ساڵی 1967 لە بەغدا لەدایکبووە، خاوه‌نى بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسه له یاسادا، له‌ڕووى خێزانییه‌وه خێزانداره و خاوه‌نى دوو كچه، له‌ڕووى ژیانى پیشه‌ییه‌وه پێش ئه‌وه‌ى بچێته ناو ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق رۆژنامه‌نووس بووه و ماوه‌یه‌كیش له شارى سلێمانى ژیاوه، یه‌كێك بووه له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ى سه‌رسامى كه‌سایه‌تى مام جه‌لال، سه‌ركرده‌ى گه‌لى كورد و سكرتێرى كۆچكردووى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانه.
كازمى به‌هۆى بۆچوونه‌كانى دژى سه‌دام حسێن ناچاربووه له ئێران و سوید و به‌ریتانیا بژى، وه‌ك هه‌واڵساز له ده‌زگاى میدیایی (Al-Monitor) كارى كردووه، له‌دواى رووخانى رژێمى به‌عسیشه‌وه له ساڵى 2003 گه‌ڕاوه‌ته‌وه عێراق و تۆڕى هه‌واڵى عێراقى دامه‌زراندووه، هاوكات به‌هۆى نزیكى له‌گه‌ڵ كورد و ژیانى له سلێمانى و له چوارچێوه‌ى كاره‌كه‌یدا وه‌ك كۆكهرهوهى به‌ڵگه‌ى تاوان دژى رژێمه‌كه‌ى سه‌دام حسێن كارى كردووه له‌سه‌ر كه‌یسى ئه‌نفالى گه‌لى كورد.
سه‌رۆكوه‌زیرانى ئێستاى عێراق له ساڵى 2016 بووه سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق، له‌كاتێكدا كه شه‌ڕى داعش له عێراق و سووریا له لوتكهدابوو.
ئاژانسى هه‌واڵى (France 24) له‌باره‌ى كه‌سایه‌تى مسته‌فا كازمى له راپۆرتێكیدا به “دانوستانكارى ده‌ركه‌وتوو و یاریكه‌رى به‌هێز” ناویده‌بات و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، به‌هۆى ئه‌و كه‌سایه‌تیه هه‌واڵگرییه‌ى كه هه‌یه‌تى له هه‌ڵبژاردنى ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پێیان سه‌رسامه زۆر زیره‌كانه مامه‌ڵه ده‌كات، په‌یوه‌ندییه‌كى باشى له‌گه‌ڵ كورده‌كان هه‌یه و زمانى كوردى ده‌زانێت.
هه‌ر له‌و راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: “په‌یوه‌ندییه به‌هێز و جیاوازه‌كانى له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى عێراق وایكرد مسته‌فا كازمى ئه‌ستێره‌ى به‌ختى بدره‌وشێته‌وه و شوێنى خۆى بكاته‌وه له پێگه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق”.
جگه له سه‌رسامى مسته‌فا كازمى به سه‌رۆك مام جه‌لال ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به كورده‌وه هه‌یه له ئێستادا نوێنه‌رایه‌تى كورد له به‌غدا هیوایان له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیيه باشه هه‌ڵچنیووه كه كازمى له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه‌تى به‌هۆى ژیانى له سلێمانى و شاره‌زابوونى له هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌نه رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوانیان.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









