بڕیارە هەڵەکانی سەرۆکی حکومەت خەریک بوو هەرێم ڕووبەڕووی قەیرانێکی مەترسیدار بکاتەوە

عەلی حەمەسەعید-SNN
دوای هەڵگیرسانی شەڕی ئێران و ئەمەریکا و دواتر ڕاگرتنی فرۆشتنی نەوتی عێڕاق، سەرۆکی حکومەت ئەوەی بەدەرفەت زانی کە مەرج بەسەر حکومەتی عێراقی بسەپێنێت لەبەرامبەر هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بۆری نەوتی جەیهان تورکیا، بەڵام ئەمە مەترسییەکی جدی بۆسەر هەرێم دروستکرد
د.موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراکسیۆنی یەکگرتوو بەSNNی ڕاگەیاند: ئەوبارودۆخەی کە هاتووەتەئاراوە بەهۆی شەڕەوە دەکرا حکومەتی هەرێم بەدەرفەتێکی زۆرباشی ببینیایە بۆ ئەوەی ئەگەر گرفتێکیش لەگەڵ بەغدا هەبووبێت چارەسەری بکەن و نیەت پاکی خۆیان بسەلمێنن، بەڵام بە پێچەوانەی ئەمەوە، سەرۆکی حکومەت لەم بارودۆخە ناسکەدا کۆمەڵێک مەرجی بۆ حکومەتی عێراق دانابوو بۆ ئەوەی لەڕێگەی بۆری نەوتی جەیهان تورکیا و نەوتی عێراق بفرۆشرێت، بەڵام ئەمە هەرزوو کاردانەوەی توندی بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراقی بەدوای خۆیدا هێنا و تەنانەت کارگەشتە ئەوەی لەپەرلەمان واژۆکۆبکرێتەوە بۆ بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەم بارودۆخەدا کە هاوڵاتیان وفەرمانبەرانی هەرێم لەدۆخێکی سەختدان هەڵسوکەوتی سەرۆکی حکومەت خەریک بوو کە هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بکاتەوە و بۆهەتاهەتایە قووت و موچەی هاووڵاتیانی هەرێم ببڕێت.
بەڕای چاودێرانی سیاسی، مەسروبارزانی لەوەتەی پۆستی سەرۆکی حکومەتی وەرگرتووە جگە لەوەی بووەهۆی زیاتر تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق وهەرێم لەلایەک و دروستکردنی گرفت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەیتوانیوە هۆکارێک بێت بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









