
SNN
ئەمڕۆ لە بازاڕە جیهانییەکانی کاڵا و پشکەکاندا، نرخی زێڕ پاشەکشەیەکی گەورە و بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بە جۆرێک کە نرخەکەی گەیشتە نزمترین ئاست کە لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا تۆمار کرابێت.
بەپێی دوایین داتاکانی بازاڕی بۆرسەی جیهانی، نرخی زێڕ بە ڕێژەی ٤٪ـی بەهای خۆی لەدەستداوە. ئەم دابەزینە خێرایە وایکردووە لە ئێستادا یەک ئۆنسە زێڕ بە ٤ هەزار و ٢٨٥ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە بکرێت، ئەمەش وەک گەورەترین پاشەکشەی نرخ لە ماوەی ١٢٠ ڕۆژی ڕابردوودا هەژمار دەکرێت.
شارەزایانی بواری ئابووری هۆکاری ئەم لەرەلەرە توندەی نرخەکان بۆ چەند خاڵێک دەگەڕێننەوە، لەوانە ئاڵۆزییە سەربازی و سیاسییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە، کە کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر بازاڕی زێڕ دروست کردووە، هاوکات ترس لە ئەگەری سەرهەڵدانی شەپۆلێکی نوێی هەڵئاوسانی ئابووری وایکردووە وەبەرهێنەران و بازرگانان بە وریاییەکی زۆرەوە مامەڵە بکەن.
لەلایەکی ترەوە، دۆخی نادیاری سیاسی بووەتە هۆی ئەوەی بازاڕەکان جێگیر نەبن و نرخەکان بە شێوەیەکی خێرا بەرەو خوارەوە بشکێنەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









