
محمد باقر قالیباف
SNN-
میدیاکانی ئێران ڕاپۆرتەکانی ئەمریکا سەبارەت بە پەیوەندیی نهێنیی نێوان دۆناڵد ترەمپ و محەمەد باقر قالیباف ڕەتدەکەنەوە و بە هەوڵێک بۆ تێکدانی ناوخۆی وڵاتەکەیانی دادەنێن.
ئامانجەکانی پشت بڵاوکردنەوەی هەواڵی دانوستانەکان
میدیاکانی ئێران 3 هۆکار بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵی دانوستانی سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ ئەمریکا دەخەنە ڕوو. یەکەم، هەوڵدان بۆ نیشاندانی قالیباف وەک کەسایەتییەک کە لە پشت پەردەوە لەگەڵ واشنتن ڕێککەوتووە. دووەم، نانەوەی دووبەرەکی و دروستکردنی ناکۆکی لە ناوخۆی ئێراندا بە مەبەستی نیشاندانی بوونی بەرەیەکی هاوسۆز لەگەڵ ئەمریکا. سێیەم، خۆشکردنی زەمینە بۆ تیرۆری جەستەیی قالیباف و ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی دژی، هاوشێوەی ئەو بەرپرسانەی دیکەی وڵات کە لە ڕابردوودا کراونەتە ئامانج.
پەیامەکەی ترەمپ و ڕاگرتنی کاتیی هێرشەکان
ڕۆژی دووشەممە 23-03-2026، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە لە 2 ڕۆژی ڕابردوودا واشنتن و تاران گفتوگۆی “قووڵ و بەرهەمدار”یان هەبووە بۆ کۆتاییهێنان بە دوژمنداری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە کە فەرمانی بە وەزارەتی جەنگی وڵاتەکەی کردووە هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر وێستگەکانی وزە و ژێرخانی ئابووریی ئێران بۆ ماوەی 5 ڕۆژ ڕابگرن، بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەت بۆ سەرکەوتنی کۆبوونەوەکان.
ڕەتکردنەوەی تاران و گەڕی نوێی گفتوگۆکان
هەرچەندە باس لەوە دەکرێت ئەم هەفتەیە گەڕێکی نوێی دانوستانەکان لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان بەڕێوەدەچێت، بەڵام بەرپرسانی تاران هەموو جۆرە گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ ڕەتکردووەتەوە. میدیاکانی ناوخۆی ئێران جەخت دەکەنەوە کە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵانە تەنیا بۆ لێدانە لە پێگە و ناوی سەرۆکی پەرلەمان و تێکدانی یەکڕیزیی سیاسیی وڵات لەم بارودۆخە هەستیارەدا.
کەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









