پڕۆژەی ڕووناكی باری دارایی سەرشانی هاووڵاتیانی قورستر كرد و دەبێت ئەم مانگە دوو كرێی كارەبا بدەن

کارەبا
عەلی حەمە سەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی لەسەرەتای دەستبەكاربوونی پرۆژەی ڕووناكی وابڕیاربوو كە هاووڵاتیان تەنها پارەی كارەبای پرۆژەی ڕووناكی بدەن و ئەگەریش لەحاڵەتێكدا كار بە مۆلیدەكان كرا حكومەت پارەی مۆلیدەكان بدات، بەڵام هیچ كام لەو بڕیارانە كاری پێنەكرا و دەبێت هاووڵاتیان پارەی گرانی كارەبا و كرێی مۆلیدەش بدەن.
ئاراس محەمەد، یەكێك لە هاووڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی زۆرێك لە هاووڵاتیان لەسەرەتای دانانی پرۆژەی ڕووناكی ئامادە نەبوون بچنە ناو ئەو سیستەمەوە، بەڵام بە بەڵێنی ناڕاست وایان لەهاووڵاتیان كرد كە ناچاربن بچنە ناو پرۆژەكەوە و ڕازی ببن بە گرانكردنی كرێی كارەبای نشتیمانی بۆس ێ هێندەی پێش پرۆژەی ڕووناكی.
ئاماژەی بەوەشكرد، پرۆژەی ڕووناكی بەڵێنی ئەوەیان پێداین كە هاووڵاتیان تەنها پارەی یەك كارەبا دەدەن و ئەم پرۆژەیە لە سوودی ئەواندایە، بەڵام لە ئیستادا كە كارەبای 24 كاتژمێری وەك پێویست دابینناكرێت، ماوەی مانگێكە كار بە مۆلیدەكان دەكرێتەوە، بەڵام بۆ ئەوەش دەبێت ئێمەی هاووڵاتیان پارەی مۆلیدە و كرێی كارەبای 24 كاتژمێریش بدەین، واتە دەبێت دوو كرێی كارەبای گران بدەین.
ئەو هاووڵاتییەی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا دەركەوتووە كە پرۆژەی ڕووناكی نەك نەبووە هۆی ئەوەی باری دارایمان سوك بكات وەك ئەوەی بانگەشەی بۆ دەكرا، بەڵكوو باری دارایی سەرشانمانی گرانكردوو وەك پێویستیش كارەبامان بۆ دابیننەكراوە لەو پرۆژەیە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









